•
سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ بوو - زستانێکی پڕ بەفر و سەرما و سۆڵە
ئەو زستانەبوو تیایا کورد خیانەتێکی تری بینی
بەڵام ئەمیان جیاوازبوو!
ئەو کوردستانەی کە بە خیانەتەکەی ١٠٠ ساڵ پێشتری پارچە پارچە کرا ئەمیان دووری و نەناسراوی و تۆراوی و بێدەنگی گەنجی کوردی لەگەڵ ڕۆحییەتی کوردی و کوردستان و ئاڵای کورد ئاشتکردەوە!
ئەم خیانەتەیان هەڵەیەک بوو دوژمن کردی
گەنجی کورد خۆیان بوونە پەیامنێر
خۆیان بوونە هۆکاری ناساندنی نەتەوەکەیان
ئیتر قبوڵیان نەکرد دوژمن بیانناسێنێت
زۆر گەنجی بەتوانا هەوڵدرا بێدەنگ بکرێن، ئەکاونتەکانیان بسوتێنرێ، کێشەکە بە سیاسی بکرێت، بەڵام تا ئەهات زیاتر ئەهاتنە دەنگ!
تەنها شتێک دڵی هەموویانی زیندوو ڕاگرتبوو کوردبوون بوو
هەتا زیاتر دژایەتی ئەکران ڕقئەستوورتر ئەبوون
هەتا زیاتر ئازار ئەدران، زیاتر لەسەر حەق ئەدووان، زیاتر ئەهاتنە سەر شاشەکان، سەر شەقامەکان...
لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا لە باکوور بۆ باشوور بۆلای یەک ئەڕۆشتن.. بەیەک ئەگشتن!
ئاواتەکەی قازییان هێنایە دی! هەرچوارپارچەکە بە ڕۆحێک، بە دەنگێک بوونە یەک!
دوو کۆ دوویان کرد بە یەک!
دوژمنان ئەترسان ئەو ڕۆحییەتە بێتە بەری جەستەی خاکی کوردستان!
ئیتر ئەو خاکە ببێتە دەوڵەتێک چیتر کوردەکان بە خوێنێک بە ڕۆحییەتێک یەک نەبن، بە نەخشەیەک، بە ناسنامەیەکی نێودەوڵەتی یەک بن!
ئەمە زەنگی ئەو یەکبوونە بوو بۆیان!
ئەو ڕۆژانە زۆر دڵ پڕ و دڵ گەرم بووین
هێشتا ٢ مانگی مابوو بۆ نەورۆز بەڵام جلی کوردیمان لەبەرئەکرد یان جامانەمان ئەیا بەسەر جلە مۆدەکانمانا، وە پرچمان ئەکرد بە کەزی و ئاڵای کوردستانمان هەڵئەگرت و هەڵپەڕکێی کوردیمان ئەکرد!
سروودی نیشتیمانیمان ئەوتەوە "ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کوردزمان..."
من کە زۆر دووربووم لە سیاسەت بەڵام یەکبوونی نەتەوەکەم لە تەواوی جیهانەوە دڵخۆشی کردبووم، کوردبوونی خۆمم خۆشئەویست بەڵام ئیتر زیاترم خۆشویست! ❤️☀️💚
25/1/2026 - Sana ✍️🏻
#kurdistan #kurd