Posted On: October 26th 2026, 04:49 pm
# کتێبی_ئەزموون_و_هەنگاوەکانی_گۆڕانکاری_لە_بزنس_بەڕێوەبردن_و_ژیانسازیدا” 📚
“نیوستێپ جارێکی تر شانازی دروست دەکاتەوە ،هەنگاوێکی نوێ بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگەی گەنجان”
دوای ماندووبوونێکی زۆر و بەدیهێنانی خەونێکی تر، بە شانازی و پێزانینێکی بێپایانەوە دووەمین بەرهەمی ڕێکخراوی نیوستێپ پێشکەش بە گەنجانی نیشتیمان دەکەین.
ئەم کتێبە گەشتێکە بۆ ناو جیهانی ئەزموون، بیرکردنەوە و سەرکەوتن؛ کتێبێک کە ئەزموون و پەیامە دەوڵەمەندەکانی سێ کەسایەتیی کاریگەر و خاوەن ئەزموون دەخاتەڕوو:
🔹 کاک تەهای زەنگین
🔹 م. زرنگ سالار
🔹 م. ئاکام عومەر
ئەمە تەنها کتێبێک نییە، بەڵکو کۆکردنەوەی قووڵترین ئەزموون و ڕستەی زێڕینە لە دڵی ڕاستەقینەی کار و ژیانەوە، تاوەکو بکەوێتە دەستت و ڕێگەت بۆ ڕووناک بکاتەوە. ✨
📍 ئێستا و لەم ساتەدا، کتێبەکەمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب چاوەڕێی ئێوەی خوێنەر دەکات!
🏛️ شوێن: پارکی سامی عەبدولڕەحمان
#کتێبەکانی_ناوەندی_وارڤان
📅 بەروار: ٢١/١٠/٢٠٢٦ – ٣١/١٠/٢٠٢٦
🏷 ژمارەی خانە: C6
🕙 کات: ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٨:٠٠ی ئێوارە
Load More