Instagram story viewer> @_ebrahim_rasouli_> Posts
527
followers
551
following
نە حەجمینم هەبوو نە ئاکارم بە پانتای نەسرەوتن دەبوو.
POSTS STORIES REELS TAGGED
بۆ هەموو فەرینازەکان...

ئیبراهیم ڕەسووڵی 
لە زستانەکانی ۴۰۱ هەتاکوو ئەوڕۆش.. by @_ebrahim_rasouli_
6
a month ago
Download
هەمیشە بیرم لە تۆ کردۆتەوە؛
لە تۆ کە ناتناسم،
وە
لە خۆم کە نامناسێ..!

وە تۆ، کە هەمیشە لەوبەری من وەستاوی؛
کە «خۆ»یەکت لەگەڵە 
کە «ئەم جارەیان کە بێمەوە..» نامناسێتەوە،
نە من، نە وێڵییەکانم بە دوای «گۆی مەمکی هەر کانییەک کە چۆڕێ ئاوی لێ دەخۆمەوە..»
شایەد!

شایەد؛
لەگەڵ ئەو بەیانییەک هات
کە بۆنی لیمۆی بە کووچەکەتاندا دەباری؛ 
کە بۆنی خەونێک وەک... 

تۆ کە:
«ئەوجار باسی خوێن مەکە..»
من کە:
«باسی مردنت بۆ ناکەم...»
باسی مەرگەکانمە..!!
باسی ئەو کە کوتی:
«ئەمنیش ئاوا بێکەس دەم...» 
کە ئەی لە لەرزەکانی برینتدا، هەزار «عەتا» بە دڵم دەبوو خوێن و دەنگێک کە پرسی:
«بابە..
بابە ئەو کوڕە بۆ هەموو گیانی برین بووو...»

هەمیشە بیر لە تۆ دەکەمەوە،
لە تۆ کە بارستای هیچ ژیانێک ئەوەندە نەبوو
لەک لەکێک بت با..
لە تۆ کە خۆزگە کەمێک ئارامتر بەفر بەسەرتدا باریبا،
وە تۆ نەڕۆیشتبای 
وە وڵات هیچ یەک لەوانە نەبا 
وە هیچ کات هیچ شاعیرێکی عەڕەب نەینووسیبا:
« تۆ ڕۆیشتی لە بازاڕ هەنار بکڕی،
دەنکەکانتیان هێناوە...»

 هەمیشە بیر لە تۆ دەکەمەوە 
کە ئەگەر وشەیەکم نەما بۆ تۆ، 
یا نا من دڵم هێشتا؛ 
نا، 
من لە هەمیشەیەک ڕا هاتووم کە دڵم گەنمی لێ دەمێنێ..
یا نا؟

چەمەدانێک بێ کاسێت پڕ لە گۆرانی... by @_ebrahim_rasouli_
17
2 months ago
Download
چ بەفرێک دەبارێ، 
چ جادەیەکە چۆڵ تەنیاییت
کاتی بەیانی؛
چ باڕنەیەک دەدا لە خەم «مەزهەر»؟!
چ باڕنەیەک...
لۆچی تەنیایی پڕ و ڕێگە هەر دوور و درێژ!

چ ئێسقانێک ژانی تێ لە ئاڵا دەن!
کە ئێسک /ئێسک، 
کە پێست/پێست،
کە چاو/چاو
کە خوێن/خوێن...

هەنارێ بخەنە ژێر چەنەم،
هەنارێ کاڵ؛

بانگی بابەم کەن، بڵێن:
بیر لە تۆ دەکەمەوە، لە وێنەیەک کە خەم..
کە خەمینم دەکات..

«چ بەفرێک دەبارێ» 
چ جادەیەکە چۆڵ تەنیاییت،
چ بەفرێ،
چ بەفرێ، تۆفێ؛ چ تۆفانێ، چ شینێ، شین گەردنێ، لە خۆدانێ..
چ گریانێ... چ گریانێێێ..
چ بەفرێک دەبارێ ئەی خوێن، 
چ بەفرێ..
لە درزی پەنجەرەی نەکراوەوە...

....

 بە نێو کراوەی: نە مردن کارێ دەکا، نە... تا. by @_ebrahim_rasouli_
5
5 months ago
Download
مامۆستا کوتی دوای ئەڵڵه و ئەکبەری سێهەم بڵێن: ئەڵڵاهوومە ئەغفیر لەهوو وە ئەرحەمهووە و عافیهێ و ئەعفوو عەنەهوو...

کورتە چیرۆکی 
لێچکەکانی سەر تەناف 
#غەوارە 
کۆتا رۆژەکانی بەهاری ۲۷۲۵ by @_ebrahim_rasouli_
15
a year ago
Download
بۆ منداڵێک کە دەڵێم: ئەو زەڕافانە منم درێژ و زەرد... ئەتۆش ڕێوی بە سەرۆک.

لە شێعری سەرۆک...

خۆڵ و هەمیشەی شەڕ...
لە ڕەنگدا !
کە دەمارەکانت کون کونە سەرۆک..!
بە دەمارەکانت قەسەم
ڕەنگ بگرە لە کفنم ئەگەر بدوورێتەوە برین...
تۆ وەک؟
کەسێک ڕادیکاڵی لێ گیرابێ
سێڕۆمەکان دەمارییەکیان بۆ نەهێشتبی
لەم جیهانەدا هەر سیفرێک لە سیفردا یەک وڵامی نییە...
تۆ دەڵێی ماچت نەکەم؟!
ماچت نەکەم سەرۆک؟!

بێ وە... وەک...
کەسێک
باوەڕ بکا بە مەرگ 
بەوەی منیش قەبووڵی دەکەم جارێکی تر زیندوو دەبمەوە و تۆ پێدەکەنی سەرۆک
من وەک؟
موسافرێکم و چەمەدانەکەم حەجمێ لە زمانێکی پێیە گریانی دێ
لە گەروومەوە گیرم سەرۆک بە دەستمەوە لەرزینم پێیە
هەناسەکانی گەرمم بە حەسرەت؛
لە دوورەوە چاو دەگێڕم بە برینت!
یا 
«أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنْتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ»
یا ئەرحەمە راحیمین
کە
خۆتی و پێستت
خۆتی و ئێسک..
وە دایرەیەک دەورم دەداتەوە لە دەنگت هەتا زیندوو دەمێنێ/ تەوە
دەمێنێتەوە تا جارێکی تر بڵێم:
ئەو زەڕافانە منم درێژ و زەرد... ئەتۆش ڕێوی بە سەرۆک... by @_ebrahim_rasouli_
9
a year ago
Download
کاتی...

لە کوێی ئەم جیهانە ڕادەوەستم؟
ئەو جارانەی پێشتر لەبەر ئاوێنە کە دەم پرسی هێشتا ئاواش کز نەبووم؛ من هەرچەندێکی حەول دەم پێبکەنم لە جێگای خۆم، شەوێ کە گەیشتمەوە دیوەکەم، پێکەنینی نیم.
ئەو دەمانەی سەرم خەریکە خول دەخوات بە دەوری تەرممدا... تەرمم بە دەوری زەوی و زەوی خۆر و خۆر...
دەڵێی جیهان سەرە گێژەیەتی... من گێژ، چاوم لە دەمارەکانمە و شین شین ڕەگەکانم بایان کردووە و لە ئاوێنەدا هەر خۆمم... کز... زەرد هەڵگەڕاو... تەرکیب ڕەنگی ڕەش و زەرد لە من نایەتەوە نە بە قەوارەی منە نە بە نەناسی و غوربەت و خەمینیم.
تا ئێستا نازانم کێ دیبێتی یا کێ نا، کە وێنەکانم بە مێشکمدا دێن قامکەکانم دەجووڵێتەوە... پێم بەند نییە بە ئەرزەوە، ڕۆ دەچم و تەکان تەکان تەکان... تا نەڕۆمە خوار...
قووتم دا؟ نایدا؟ نەیکرد... ئاخر جار کە هات قووتم دا پێشاو پێش نوقم بووم.
ئیدی ئێستا ۹۲ نییە... ئێستا خەم نەک سجیل، نەک چاوم... نەک ڕیش... خۆمە... چەن...
چەن ساڵێکە خۆمە. by @_ebrahim_rasouli_
19
a year ago
Download
❗️سپۆیل لە ئەنیمە❗️
وە گێڕانەوەیک بۆخۆم...

دوو دیالۆگ هەیە لە دنیا ئەنیمەکاندا کە هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە، یەکەمیان ئەو دیالۆگەی پەینە یان nagato uzumaki  لە ئەنیمەی Naruto  بەشی Shippuden کە دەڵێ:
ژان هەست کە، 
بیر لە ژان کەوە، 
ژان قەبووڵ کە، 
ژان بناسە،
کەسێک کە ژان ناناسێ، مانای ڕاستی ئاشتی تێناگات، 
لێرەوە... ژان بۆ جیهان بنێرە...
شینرا تێنسێ!

 هەر کەسێک کە ئەو دەنگەی بیستبێت، تێدەگات ئەو دەنگە لە کەسێکەوە دێت کە یەک قوربانی مێژووی وڵاتەکەیەتی و دووهەم قوربانی مەسەلەی ئاشتی بۆ وڵاتێکی تر بە شەرتی ڕووخانی وڵاتێکی دیکە. قوربانی بوون نەک کەسایەتییەکی قارەمان ساز ناکات بەڵکوو بەو فام کردنەی دەگەیەنێ کە ئەگەر « زیندوو بوون ژان کێشانە، زیندوو مان دیتەنەوەی مانایەک بۆ ئەو ژانەیە». پەین وەک کەسایەتییەک کە تەواوی گۆشە و کەناری شەڕ و ژانی ئەو بابەتەی هەست پێکردووە و تاوانی بۆ چێشتووە، مرۆڤێکە کە بە ڕادیکاڵ ترین شێوە دەیەوێ لەگەڵ مەسەلەی شەڕ و ئاسەوارەکانی بەشەڕێ بەڵام بەو مانایە دەگات کە تەنیا ڕێگە بۆ تەواوی هاتنی ئەو مێژوو شەڕە، یەک ڕێگایە؛ دەبێ گشت کۆمەڵگا هەست بەو نەفرەتە بکات. بەو قەناعتە دەگات کە چۆن نیچە کوتی «ئەو شتەی کە نامکووژێ بەتاقەت ترم دەکات» بە دڵنیاییەوە قەرارە لە دوای ئەو ژانە ئاشتی بخوڵقێ.
دیارە کە ئەو مەسەلەیە لە ئەنیمەدا ڕوو دەدا و باس کردن لە بابەتێکی مێژوویی ژاپۆنە، بەڵام بۆ منی کورد زۆر تێگەیشتنێکی مانایی لە مێژووی هەیە؛ وەک کەسایەتی پەین مێژووی کەسایەتییەکانی کۆمەڵگای منیش پڕ بووە لەو ژانانەی کە تووشی قەیرانی کردووە، بەڵام تەنیا لەگەڵی ژیاوە؛ ئەو لە ڕێگە چارە دەگەڕێ و بەو قەناعەتە دەگات بەڵام مێژووی من کە پڕ بوون لەو ژانە بەکۆمەڵانەی هیچ دەرسێکیان لێ وەرنەگیراوە، هیچ پەندێکیان نەبووە بۆ نەوەی داهاتوو و دوای خۆی، کەواتە هەمیشە مەحکووم بە دووپاتە کردنەوەی هەڵەکانی بووە، جا چ بە دەست کەسانێکی ترەوە و دەوڵەتان و حوکمەتان یان خۆ بە خۆ؛ کاتێ ئەو ئەمرە ڕوو دەداتەوە تێدەگەم کە ئەرێ بە دڵناییەوە حەق بە فڕۆید بوو کە: «ئەوشتەی سەرکوت دەکرێ، دیسان دەگەڕێتەوە» و یا باشتر بڵێم: «ئەو شتەی(یا ئەمرەی) شین گێڕی بۆ نەکردرێ، دووپاتە دەبێتەوە». هەر بەو مانایەوە کەواتە بۆ من مێژوو نەک ئەمرێکی تاکە کەسی و یەک لایانە، بەڵکوو ئەمرێکە بە واتای مەسئولییەتی گشتی. بە زمانی فۆکۆوە « هەر حەقیقەتێک لە مەیدانی هێزەکانەوە لە دایک دەبێت»، کەواتە تا ئەو دەمەی مەفهووم و ماناکان بە دەسەڵاتەوە دەلکێن و لە شەڕی ئەو قودرەتانەوە ئەوانە دەخوڵقێن وە تێگەیشتنمان بەو شێوەیە ڕوو دەدات 👇 by @_ebrahim_rasouli_
2
a year ago
Download
هی زبان
زبان ساده داشت هی
هی سیگار دود میکرد هی
دود میکرد، دود، دود
آخرش هم دود شد افتاد در کوزه‌ی سفالی ساختمانی
بچه بودم
افغانی بود نامش علی
خسته بودم خشت بار می‌زدم 
یادم داد کوره‌ها چقدر می‌توانند داغ باشند
بعد از ظهرها بعد از حمام گازوئیل صدایم می‌زد:
«آهای کورد بچه آهای
بیا سیب زمینی تنوری برات بزارم»
سیب زمینی های نشسته را به سیخ می‌کشید و
ده نفره در یک اتاق  سه در چهار می‌خوابیدند 
هی زبان، 
زبان ساده داشت هی
هی دود می‌کرد هی، دود هی،
آخرش هم دود شد
مامورها ریختند سوارشان کردند
ده روز بعد با لبی ترکیده لباسی پاره برگشت 
افغانی بود نامش علی
می‌گفت:
«یک افغانستان و یک طالبان یک ایران و یک دست پر همیشه باتوم»
بعد از ظهرها می‌نشست برای خودش مالون می‌خواند می‌گفت: «چه سخته آدم قصه‌ی مردنش رو بنویسه، ما چی داریم که بنویسیم؟ دوتا دست ترک خورده که داستان نمی‌شه، یه کشور پر خون که برات عشق نمی‌شه... بیا بشین... بیا بشین کورد بچه!»
هی دود می‌شد دود
هی دود دود
ارباب سیلی به او می‌زد 
هرروز
لاغرتر می‌شود 
هرروز 
لای فنرها خوابش می‌برد 
هرروز 
ارباب با خشت‌ها می‌افتاد به جانش 
افغانی بود، نامش علی
به زور شکم کار می‌کرد به زور گرسنگی
صدایم می‌زد:
«آهای کورد بچه لودرهارو نگا کن، ماشینای ده چرخو نگا کن! هیچ وقت نخواه که کارگر شی، هیچ وقت نخواه که بی وطن بمونی، هیچ وقت نخواه که آزاد...»
افغانی بود نامش علی 
در دانشگاه هنر تهران درس خوانده بود 
دو تا گلوله به سینه‌اش زده بودند ارباب‌ها
بدون گذرنامه بدون کفن برگشت خانه‌اش...

من کورد بچه باقی ماندم چون شناسنامه‌ام ایرانی بود

بچه کارگر کارگر نمی‌شود
اما نبود تا این‌بار من برایش سیب زمینی به سیخ بکشم
نبود بگویم: می‌شود؛ 
خانه‌ی پر از زخم را هم می‌توان دوست داشت!
می‌خواندم،
بیا بنویس علی بیا
هیچ‌جا مثه خونه نمی‌شه...

دود شده بود دود دود، هی دود،
رفته بود برنگشته بود،
می‌گفت: «خونه منتظرمه، خونه آقامه، خونه همیشه خونه‌ست... به من چه که ویرونه می‌شه خونه رو ساخت دوباره میشه بشه آشیونه..!»

نرسید به افغانستان و نرسید به نرسیدن
نرسید به نرسیده‌ها،
کال ماند و از درخت افتاد؛
لای همه بی‌قراری‌ها 
جاماند روی آسفالتی که تنها مسیری جز تکرار تنهایی نمی‌داند!
سینه‌اش را بدون قلب یافتند و جگرش را با سه سوراخ..
هی دود می‌شد هی دود هی،
هی در جنگلهای گیلان پیداش می‌کردند هی
جوادیه می‌شد ساختمان‌ها برایش گریه کردند هی
سکه‌ها داغ به دل می‌ماندند هی
تمام نمی‌شدند ساحلها هی
گلوله‌ها دود به جا می‌گذاشتند هی
افغانی بود نامش علی...

ارومیه ۱۳۹۷ by @_ebrahim_rasouli_
2
a year ago
Download
جوانترین دوێلی مێژووی ئەدەبیات:

سێرگێی یێسنین
وێلادمیر مایاکۆڤسکی...

خدا حافظ رفیق من، خدا حافظ

عزیز من، تو در سینۀ من [تو در قلب منی]

طرحی جدایی قول ملاقات از پیش است

بدون دست ها و حرف ها،

خدا حافظ رفیق من

 اندوهگین مشو

ابروهایت را درهم مکش

در این زندگی، مردن چیزی تازه ای نیست

اما بدون شک، زندگی هم چیزی نو نیست. by @_ebrahim_rasouli_
0
a year ago
Download
کەڕۆ پاژی یەکەم: شەبنەم 

لە قەراغ ئاوەکە ڕاوەستاوم و وردە شەپۆلەکانی سەد بە نەرمی خۆ لە لاقم دەهاڵێنن، چاوەکانی داخراون، وەک نوستبێت یان لە ئاکامدا گەیشتبێتە کۆتایی خۆی. ئەو جێگەیەی کە چیتر دەست نایەتە سەرێ بۆ پاڕانەوە، ئەودەمەی تووڕەی، دڵنیا نی کۆتا جار کەی ئاسمان ڕەنگی بەو شێوەیە شین هەڵگەڕابوو بەڵام متمانەت کرد ئەوجارەیان پێویست بە ئەو نییە.
لە نێوان ئەو چەن کەسەی لێرە ماون ئەو دەستە دەبینم کە خەریکە بەرد هەڵدەگرێ و لە چەن سەد میتر ئەولاتر ڕوو بە ئاو دەیهاوێ، قژی زەرد هەڵگەڕاوە لەبەر تاو، حەوت یان هەشت ساڵانە، بەڵام لێرە لە چەن میتریم چاوی داخستووە و لەشی بای کردووە و لێوەکانی ماسی دمیان لێداوە و هیچ ئاسەوارێک لە خوێن دیار نییە.
شایەد، شایەد تەنیا من ئاوا بە خەمینی چاوم لێ کردبێ، شایەد... شایەد هەر جارێک بیرم لێ کردۆتەوە دڵنیا نەبووبم لەوەی هەمووی بڵێم؛ بە هەموو ئەو ئاکارانەوە کاتێ دەستپێدەکەم، دڵم قورس دەبێ؛ شتانێک هەیە ناکوترێن، نادرکێن... مردن ئەنجامێک نییە سادە بیڕێسی وەک خەو لێ نەکوتنێکی بێکۆتاییش نییە تەنانەت چاوەڕێ بی لە ئاکامدا لە گۆشەیەک چاوت داخرێ وە تەواوی ئەو سوورییەی لە چاودا کۆ بۆتەوە تێک بشکێ، هێوری داگیرت کات، من دەڵێم لە ئەنجامدا دەی با هەزاران رۆژ دوای ئەو نووستبێتی بەڵام من نیگای خەو و نیگای چاوەڕوانی لێک جۆدەکەمەوە کەڕۆ. 
لە دوای هەموو ئەو ساڵانە دڵنیا نیم، ئەگەر گەڕاباوە و بۆ کۆتا جار ئامێزی کردباوە دەبا لە کوێوە تانەی ئەو نێگاتیڤە کۆنانە هەڵبژێرمەوە، تێناگەم ئەو پێرسپێکتیڤە خەمینە لە ئەنجامی کێها شێوە ڕوانین ڕوویداوە؛ مەبەستم ئەوە نییە کەسێکی بەدەر لە ڕووداو بێ بەڵام ئەو کاتەی لەبەر دەرگای خانەقای فڕێیاندابوو تەنیا شەبنەم دیتی کە کێ لەوێ بەجێی هێشت و ئەویش لە ئامێزی گرت. هەر لەو رۆژانەدا بوو منداڵەکەی خنکابوو، بەندی نێوکی لە ملی هاڵابوو، بە زیندوویی نەهات؛ سێهەم منداڵی بوو کە پێش ئەوەی بیبینێ، ناوێکی بۆ دانێ، چەن جارێک سەری کەچەڵ و بن ملی سپییان ماچکا یەکسەر ڕەوانەی قەبرستانی دەکردن؛ یەکەم منداڵی کە دوای کیمیا باران مرد؛ لە سەردەشت ناشترا... کیمیا وە گەڕەکی وان نەکەوتبوو تەنیا لە کاتی هەڵاتندا لاقی لە جۆگە ئەڵقا، بە زگ بەربۆوە و هەر لەوێش خوێنی لەبەر ڕۆیی؛ لە قەبرستان ئەو تەرمەی لە هەموویان چکۆلەتر بوو و نەدەکرا لە پەنا قەبرەکانی دیکە بینێژن نەکا کەسێک وا تێبگات ئەوەش شەهیدە بردیان و لە گۆشەیەکی دوور لە قەبرەکانی دیکە ناشتیان، عەلی سێ رۆژی ئەوەڵ چێشتی بۆ دەبرد، لەلای دەماوە و شەوانە بە لای لایەکانی شەبنەم بۆ کۆرپەکەی خۆی ڕادەژاند؛ 👇🏻 by @_ebrahim_rasouli_
10
a year ago
Download
جانا لە فیراقی تۆ پەشێواوە دڵی من
پەروانەیی شەمعی تووە سووتاوە دڵی من
سەرتابەقەدەم غەرقەیی خوێناوە دڵی من

وەحشی سیفەتە بەستەیی نێو داوە دڵی من

دڵ ئەلبیسەیی خوێنی هەموو دەم کە لەبەردا
دەیزانی فەلەک کینەیی وی ماوە لەسەردا
چەن عاشقی کوشتوونە وو خوێنی بە هەدەردا

لەم تالیعە بەرگەشتەیە چۆن ماوە دڵی من

دایم کە لە دەست جەوری زەمانە بە جەفایە
پەیوەستە بە جەور و ئەلەم و دەرد و بەڵایە
بۆ عاشقی بێچارەیە ئەو عادەتە وایە

بۆیێ کە لە گۆشەی غەمە داماوە دڵی من

تابووری بەڵا وا لە دوو لا هاتووە یاران
بۆ قەتلی سەری عاشق و مسکێن و هەژاران
مەعلوومە کە دەرناچێ لەبەر تیری سواران

سەد دەفعە لە ئەم قازووخەیان داوە دڵی من

سەرقافیلەچی دەستی منت دامەنە قوربان
ماژۆ بە عەجەل مەحمەلی لەیلا بە هەموو ئان
مەجنوون سیفەتان ماوون و لەم ڕێگە پەرێشان

بێچارە لە یارانی بەجێ ماوە دڵی من

دایم لە هەوایی تۆ گەلێ حالی پەشێوە
هەردەم لە جەفایی تۆ ئەوا کەوتووە جێوە
ئەم قوربەسەرە ڕووحی گەیشتە سەری لێوە

دەرمانی بکە تاکوو نەفەوتاوە دڵی من

ئەی بادی سەبا قاسیدی جانانی ڕوحئەفزا
نامەی غەم و دەرد و ئەلەمم بۆ بەرە بەغدا
تا چەند لە ئەو میحنەتەدا بێ سەگی دەرگا

موددێکە وەکوو سافی کە شێواوە دڵی من

سافی by @_ebrahim_rasouli_
12
a year ago
Download
لە دەرگا دە کە ئەوان برسیانە ئەوانەی پێ نازانن لە خوێنن
هەوایان خوارد لە برسان دیتم دەماریان وشک بوو
قژیان کورت، ناا دەخشا لە ژێر پێ تا
پێست: خەشخاش 
تا بن چاوێ کە هەمیشە شین
هەژدە ساڵانە بە منداڵیم دوور تا ئەمەیستاش کە دووریە نەماوە لێم
بڵێم لە دەرگا دە 
هێندەی کە نەبووی 
دووریان بێدەنگی بە لێومەوە 
تاسە/ڕێ ناشکێ بە ماچ تازە
کەوتنمە لە تەنکی ئەعسابم دا شێتیمە، جێم نییە تیا بسرەوم خاکم چۆل 
هاتەوە تەیرەکەی دەم با 
وێڵ کە چوو 
گشتیان چوون
شاخ و بەفر
شاخ و کەوێک مل سوور
شاخ و دەستی و پەلەپیتکەی کەڵاشێکی کۆن
هاتووی لە پەنجرە دە
کەسێ دەرگات بۆ واڵا /کات نەماوە هێندەی یەکتری بۆن کەینەوە تاسە بشکێ 
ئەسبەکانی پێستم ڕۆژێ هەزار جار ئەسبەکانی پێستم
دە وەرە
ئەسبەکانی پێستم
رەنگیان شین
دە وەرە
دە وەرە
ئەسبەکانی پێستم قەراریان نییە
ڕەشمە پچڕاوە لێم چوار تەقەڵ دەستم و شکانێک کەپۆ یانی منداڵی؛ نە گەنجی 
:هەتیو سەر دامەخە چاو لە چاوم کە 
وەستا چاو دەمترسێنێ وەستا فەرزاد چاو بوو 
ئەحمەد کوتی مرد
من مردنم نەدیت، ماچی ماسی، لێوی دڕاو، مژۆڵکێ بریندار، قژی خووساو؛
پێستی پیرەڵۆکی ئاوم دیت
دەڵێم ئەحمەد: چۆن ئاو ئاو پیرەڵۆک دەکا مەگەر ئێمە پڕ لە ئاو نین، چۆن مردن پشت شکاوم؟
بە زمانێ شکاوەوە جێم دەهێڵێت 
ئەوەش/خەمە مل خوا هەزار ژمارەکانی سڕدراوم
باکم نییە، خاڵیم 
تەقەڵ بە تەقەڵ خۆم دووریوەتەوە
ئەی ئەوان!
...

لە شێعری لە دەسپێکی چراکاندا

بڵاو نەکراوە
غەوارە by @_ebrahim_rasouli_
4
a year ago
Download

Download All

Save the photos and videos currently loaded on this page.

0Photos
0Videos
Ready to download 0 / 0

Keep this tab open until your download is ready.

back to up