Instagram story viewer> @aabout_quran> Posts
3.9K
followers
161
following
هه‌موو شتێكم به‌ خودا سپاردووه‌🤍
Alhamdulilah💙
ده‌ستپێك✨
8/12/18
POSTS STORIES REELS TAGGED
گەنجێکی خوێنگەرم بەناوی (طارق) پێی گوتم: (پێشتر هەمیشە ئەوەم لا پرسیاربوو کە بۆچی گەورەترین نیعمەتی بەهەشت بینینی خوای گەورەیە؟ دواتر بیرم لێ کردەوە و ئاوا وەڵامی خۆمم دایەوە: ئەگەر یەکێکمان لەماڵێک پێبگەین و ببینێ کە گرنگی پێدراوە و ئامادەکراوە بەهەموو شتێک کە بۆ ژیانێکی خۆش پێویستە، خاوەن ماڵەکە زۆر لێهاتووانە و هونەری نواندووە لە دڵخۆشکردنی دانیشتوانی ماڵەکە، پاشان پێت بگوترێ: ئەمە باوکتە کە هەموو ئەمەی بۆ ئامادە کردوویت و تۆش لەژیانتدا باوکت نەدیبێت! ئایا لەو کاتەدا دەروونت پەرۆش نابێت بۆ بینینی و ئەوە نابێتە گەورەترین ئاواتت؟! نمونەی بەرزیش بۆ خوای گەورەیە!)

حەزم بەم نمونەیەی تاریق کرد، بۆیە حەزمکرد لەگەڵتان هاوبەشی پێبکەم، ئەگەر ئێمە چێژ ببینین لە جوانی بەهەشت، ئەی چی دەربارەی بەدیهێنەری ئەو جوانییە کە خوای گەورەیە... پاک و بێگەردی بۆی؟! 

لە شیعرێک نوسیبووم:

ربَّاهُ إني قد نثرتُ كنانتي وعكفت في جلَدٍ أصوغ وأنظمُ 

پەروەردگارم، ئەوا من تیرەکانم ڕیزکردوون، و بە گورجوگۆڵی قسە ڕێک دەخەم و دایدەڕێژم

لأذود عن حوض الشريعة من عدا ويُصدَّ عما قد أراد الألأمُ 

هەتاوەکو سنووری شەرع بپارێزم لە دوژمنانی، وببمە ڕێگر لەوەی خراپەکار دەیەوێ

وأُقيمَ في قلبٍ يلامس أحرفي لله صرحَ محبة لا يُهدَمُ 

هەتاکو لە دڵی ئەو کەسەی پیتەکانم دەبیستێ، باڵەخانەیەکی بەرز لە خۆشەویستی بۆ خوا بنیات بنێم کە لەق نەبێ ونەکەوێ

فاكتب لعبدٍ قد أحبك صادقاً رؤياك إذ أنت الأعز الأكرمُ 

دەسا پەروەردگارا، بۆ ئەم بەندەیەت کە ڕاستگۆیانە تۆی خۆش دەوێت، بینینی خۆت بڕیار بدە، هەر تۆ زاتی هەرەبەرز و هەرە بەخشندەی

خودایا! داوای چێژی بینینی ڕوخساری پیرۆزت دەکەین بۆ خۆمان و خۆشەویستانمان.

دکتۆر ئیاد قونەیبی by @aabout_quran
51
4 years ago
Download
بە تۆ چی کە فوزەیڵ و جونەید ئەولیای خوا بوون؟!

ئێستا تەزکییە تەنیا بووە بە قسە، هەموومان پێمانوایە ئەولیا و ئیماندارین.
ناکرێت مرۆڤ ئەهلی جەماعەت و زیکری بەیانیان و ئێواران و ڕۆژووی دوو شەممان و پێنجشەممان و، زیکرەکانی دوای نوێژ نەبێت، لەکاتی شەونوێژدا لە گەرمەی خەوا بێت، مانگێک بڕوات بەسەریدا و لاپەڕەیەکی قورئانی هەڵنەدابێتەوە! پێیوابێت بە شیعر و بوردە و گۆرانی، دەگاتە پلەی خواناسی! یان تەنیا بە خوێندنەوەی کتێب و وتەکانی ئیبن قەییم و جونەیدی بەغدادی و فوزەیڵی کوڕی عیاز و مالیکی کوڕی دینار و چەندین خواناسی تر، بووە بە ئەولیا! 
بەتۆ چی کە ئەوان قسەی ئیمانی دەکەن و تۆش کاتێکت بۆ خودا دانەناوە و عەمەلێکی پیاوانەت نییە؟!
ئەمە نیفاقە لێمان بووە بە ئیمان!
سەرسامبوون بە قسەی پیاوچاکان و شیعری خواناسان، پێی ناوترێت عەمەل باوکەکەم!
من ناڵێم شیعر و سرود کاریگەرییان لەسەر ئیمان نییە، بەڵام بێ کردارە ئەساسییەکان ئەوانە هەڵخەڵەتێنەرن، وە ئەو جۆرە تەزکییەیەی شەیتان ئاڕاستەی دەکات.
هەروەها ناشڵێم وەلی دەبێت هەموو عیبادەتە گەورەکان بکات، ڕەنگە کەسێک ڕۆژووی سوننەت و شەونوێژی نەبێت، بەڵام بەهۆی ئیخڵاس و عیبادەتەکانی تریەوە لە پلەیەکدایە لە کەسی ڕۆژوەوان تێیدا نییە.

بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کە عیبادەتێکی گەورەمان نەبێت کە خوا ئاماژەی پێداوە و خۆی بە گەورە ناوی هێناوە، خەریکی شیعر و سەربایان بین، ئەمە گەلۆرییە و تەوبەی دەوێت. by @aabout_quran
0
a year ago
Download
پێغەمبەر زەکەریا (علیە السلام) هەر وەختێ دەڕۆشتە لای مەریەم تا خواردنی بۆ ببات، دەیبینی وا خۆراک و میوەی باشتر و جوانتری لایە، بۆیە بەسەرسوڕمانەوە لێی پرسی :”أنّى لكِ هذا؟” مەریەمیش فەرمووی: “هو من عند الله إن الله يرزق من يشاء بغير حساب”. 

لێرەدا کەمێک دەوەستێ، ئافرەتێکی لاوازی ئاوا بەو جۆرە لەلایەن پەروەردگارەوە رێزی لێدەنرێت و ڕزق و ڕۆزی بۆ دەنێرێت، زەکەریا ( علیە السلام) هیچ گومانێکی نەبوو لە سەرچاوەی ڕزقەکە، هەستی بە نائومێدبوون نەکرد لە حاڵی خۆی، بەڵکو  پەرچەکرداری زەکەریا (علیە السلام) بەم جۆرە بوو کە ئایەتەکە باسی دەکات:

“هنالك دعا زكريا ربه، قال رب هب لي من لدنك ذرية طيبة انك سميع الدعاء”. 

ڕەحم و بەزەیی خوای گەورەی بەرامبەر مەریەم کردە بەڵگە لەسەر رەحم و بەزەیی پەروەردگار، شێوازی ڕزق بەخشیی خوای گەورە بە مریەمی کردە بەڵگە تا داوای ئەوە بکات لە خوای گەورە کە منداڵی پێ ببەخشێت. 

ئەمە لە جوانترین پەرچەکردارەکانە، کە ڕزق و ڕۆزی بەخشینی خوای گەورە بە براکەت بکەی بە بەلگە لەسەر رەحمەتی خوای گەورە و توانای باڵادەستی ئیدی زیاتر گومانی باش بە پەروەردگار ببەیت، دڵخۆش بیت بەوەی برایەکت تووشی خێر بووە چون دەزانیت کە ئەمە لە خوایەکی باڵادەستەوەیە کە دەتوانێت ئەو خێرەی کە بەو برایەتی بەخشیوە بە تۆش ببەخشێت، ئەوەت بۆ خۆت پێت خۆشە بۆ براکەشت پێت خۆش بێت، ئەمەش لە تەواوی ئیمانە.

یحيی اسماعیل by @aabout_quran
1
a year ago
Download
چ شيرينە ئەم ڕەشتاڵە دەنگ تەڵاییە، چەندە ساده، چەندە خالى لە هەر چەشنە زۆرلەخۆکردنێک، به تۆنێکی بێ گرێ و روون، بەلام ئەفسوناوییەوە، لە مەملەکەتی ماليكيیەکان و ئەوپەڕی ئەقسای مەغریبەوە ئەم دەقە خوداییانە دەگەیەنێتە گوێمان و روحمان تەژی دەکا لەپەڕجووی ڕستەکانی.
#جعفر_السعدي by @aabout_quran
28
a year ago
Download
مینشاوی ژمارەیەکی کەمی ڤیدیۆی تۆمارکراوی بەردەستە، هەمیشە شتێک لە ڤیدیۆکاندا سەرنجی ڕاکێشاوم ئەو لایەنانە نەبوون کە لەدەنگییەکاندا ئینسان حەیران دەکات، شتێک کە دەنگ و ئاواز و ئەو بابەتانە نیە، بەڵکو شتێکە سیماو جوڵەی مینشاوی لە تەواوی قورئانخوێنەکانی تری دەوڵەتی تیلاوە جیا دەکاتەوە،  دەبینیت لەگەڵ ئەو هەموو جوان دەربڕین و تەجویدە باڵایەی ئەودا، هیچ زۆر لەخۆکردن و ماندوو بوونێک نابینی بۆ ئەوەی بەتەواوی پیت و وشەکان لە دەرچەی تایبەتییاندا دەرببڕێت،  وەک ئەوەی هەست بکەیت هیچ گوێ نادات بە تەجوید و ئەحکامەکانی، بەڵکو تەڕتیلێکی ئاسایی دەیخوینێت، بەڵام  ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە بابەتەکە پەیوەستە بە سازان و  گونجانێکی سەرسوڕهێنەر و خواڕسکانەی حەنجەرە و زمان و دەم و دانی مینشاوییەوە لەگەڵ دەربرینی پیتەکان لە مەخرەجی حەقیقی خۆیاندا، وەک ئەوەی پەروەردگار تەنها و تەنها بۆ خوێندنی قورئان ئەم مەخلوقەی خولقاندبێت. by @aabout_quran
11
3 years ago
Download
تێبینی بكە لە‌گێڕانە‌وە‌ی چیرۆكە‌كە‌دا، كاتێك‌ مە‌نشاوی ئە‌و ڕێگە‌چارە‌یە‌ باس دە‌‌كات‌، كە‌ شایە‌تە‌كە‌ دە‌یخاتە‌ بە‌ردە‌م ھاوسە‌ری زولە‌یخا‌، بۆ دادگایی كردنیان، وە‌ك ئە‌وە‌ی تە‌قینە‌وە‌یە‌ك لە‌گەرو‌ویدا ڕوویدابێت، ئۆقرە‌ لە‌دە‌نگیدا نامێنێت، تە‌قینە‌وە‌یە‌ك تە‌واوی ئە‌و دۆخە‌ ھێمنە‌‌ دە‌ھە‌ژێنێت، كە‌ بیسە‌ر تیایدا لە‌سە‌رە‌تای چیرۆكە‌كە‌وە‌ وە‌ك نۆتە‌یە‌ك لە‌گە‌ڵیدا باری گرتوە‌‌، وە‌ك ئە‌وە‌ی پێمانبگە‌یە‌نێت لە‌م بە‌شە‌ی چیرۆكە‌كە‌دا كە‌ دە‌ڵێت «إِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ» بارێكی نائاسایی دە‌گوزە‌رێت، ئاریشە‌یە‌ك ھە‌یە‌، نادادییە‌ك ھە‌یە‌، خە‌ریكە‌ ستە‌مێك ڕوودە‌دات، ناكرێت‌ بە‌ ئە‌گە‌رێكیش بێت وای دابنێین كە‌‌ یوسوف درۆی كردوە‌، ناكرێت، ئاخر نابێت، یە‌عنی جێی قبوڵ نیە، بە‌ ئیحتیمالیش بێت، لە‌پێناو بە‌رجە‌ستە‌بوونی دادگە‌ریشدا بێت، ئە‌م بە‌ندە‌ پاكیزە‌ییە‌، ئە‌م بلورە‌‌ بێگە‌ردە‌ وە‌ھا تۆمە‌تبار بكرێت.
‌ ئە‌وە‌ندە‌ توشی ھە‌یە‌جان دە‌بێت‌، تا نیوە‌ی‌ ئایە‌تی دواتریش ئە‌و دۆخە‌ پە‌ست و‌ ناسازە‌ قوڕگی بە‌ر نە‌داوە‌ و ئە‌گە‌رە‌ دروستە‌كە‌ش بە‌ غە‌مگینییە‌كی زۆرە‌وە‌ دە‌گێڕێتە‌وە و ڕازی نابێت‌، بە‌ڵام كە‌ دە‌گاتە‌ پە‌یڤینە‌‌ لایە‌قە‌كە‌ بە‌ یوسوف «وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ» ئیتر ئۆقرە‌ دە‌گرێت و دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ئە‌و ڕیتمە‌ی‌ لێی دە‌رچوو بوو، ئە‌و ڕیتمە‌ ھە‌میشە‌گییە‌ی ئە‌و، كە‌ سە‌راپای لە‌ ئارامی ئافرێنراوە‌، ئیتر دە‌بینیت مە‌‌نشاوی وە‌ك ئە‌وە‌ی حە‌قێكی ڕە‌وای بە‌دە‌ستی خۆی گە‌ڕاندبێتە‌وە‌ شاد دە‌بێت، دە‌بینیت پە‌یڤی «الصَّادِقِينَ»‌ ھە‌موو ھە‌ڵچوونە‌كان خاڵی دە‌كاتە‌‌وە‌ و ھە‌موو شە‌پۆلە‌كان لە‌نگە‌ر پێدە‌گرێت.

دانیــــاڵ ژاكـــــاو  تەمەشایی کۆمێنت بکەن.. by @aabout_quran
11
3 years ago
Download
#ليلة_القدر by @aabout_quran
7
4 years ago
Download
ڕیا 

وا لە بەندە دەکات گرجوگۆڵ بێت لە دەعوەدا
وا لە مرۆڤ دەکات لەبەرچاوی خەڵکدا جوان نوێژ بکات، زاهیدانە دەربکەوێت، لەبەرچاوی خەڵکیدا نەرمی بنوێنێت، قورئان بخوێنێت، زمان پاراو بێت.
فێری هەموو جۆرە دوڕوویی و درۆیەکی دەکات.
تەنانەت وا لە بەندە دەکات ماڵەکەی ببەخشێت، پۆشاکی هەژارانە بپۆشێت، قورئان بخوێنێت، وەک خەمخۆری ئایین خۆی نیشان بدات، لە هەمووی سەیرتر، دەیباتە مەیدانی جیهادەوە لە ڕیزی موسڵماناندا، تا بەکوشتی دەدات.
نەفس بە کوشت دەدات و، دەیباتەوە بەردەم خودای خۆی.
نەفس هێندە بە درۆ ڕادەهێنێت، لەبەردەم خوداشدا درۆ دەکات، ئینکاری دەکات، کاتێک خودا پێی دەڵێت «ماڵەکەت بۆ کێ بەخشی؟ بۆ وانەی زانستیت دەوتەوە؟ بۆچی مردیت و لەپێناو چیدا لە جەنگدا کوژرایت؟»
دەڵێت: بۆ تۆ ئەی خودایە! 

ئیتر لە کۆتاییدا خودا ناخی ئەم بەندە ڕیابازە هەڵدەداتەوە و لە مەحشەردا لەبەردەم ملیاران بوونەوەردا، لە ئادەمەوە تا خاتەم، بە دەنگی بەرز بەم قوربانییەی دەستی ڕیا دەڵێت: «کذبت- درۆتکرد»، فریشتەکانیش بەدوایدا هاوار دەکەن و پێی دەڵێن «کذبت-درۆت کرد»

#ڕامانەکان
#زەکەریا ژاکاو by @aabout_quran
8
4 years ago
Download
لای خودا ون نابێت!
هەندێک چیرۆک هەن لە قوڵایی مێژوودا خودا بۆمان دەگێڕێتەوە، بە مەبەستی ئەوەی کە بزانین کارە چاکەکانمان لای خودا ون نابێت و دەمێنێتەوە؛ بۆ نموونە کە لە شەوی ئیسرا و میعراجدا خزمەتکارەکەی فیرعەون نیشانی پەیامبەر«صلی اللە علیە وسلم» دەدات، ئافرەتێک کە نازانین ناوی چییە و نەسەبی چۆنە و چ ڕەنگێک بووە، تەنیا ئەوەنە دەزانین کە شانەی پرچی کچەکەی فیرعەونی کردووە و جارێک لەدەمی دەرچووە و ناوی «الله»ی هێناوە، فیرعەونیش لە بەرانبەر ئەوەدا خۆیی و منداڵەکانی دەسوتێنێت.
مەبەستی سەرەکی ئەم یادخستنەوەیە ئەوەیە کە خودا بە پەیامبەر«صلی اللە علیە وسلم» و شوێنکەوتووانی بڵێت کە ئەی موحەممەد«صلی اللە علیە وسلم»، ئێمە کاری کەسێک ون ناکەین و پاداشتی دەدەینەوە کە لە قوڵایی مێژوودا کارێکی بۆ خودا کردووە و ئەزیەت دراوە لەسەری، ئێستا چۆن کردەوەکانی ئێوە ون دەکەین؟!.

یاخود، ئەسمائی کچی ئەبووبەکر، نازناوی «خاوەنی پشتێنەکە»ی پێدراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی لەکاتی هیجرەتی پێغەمبەر«صلی اللە علیە وسلم» و ئەبووبەکردا پشتێنەکەی دەدڕاند و مەنجەڵ و قاپی ئەو خواردنانەی پێ گرێ دەدا کە بۆ پەیامبەر و باوکی دەبرد.
لای خودا دڕانی پارچە قوماشێک ون نابێت!
بەڵکوو ئەگەر کەسێک لەبەر ئەو کارێک بکات، خودا ئەو کارەی لەناو خەڵکیدا بڵاو دەکاتەوە و ئێمە پاش سەدان ساڵ دەیگێڕینەوە.
بۆیە ئەوەی ئێمە لەسەرمانە، کارێکە بیکەین بۆ خودا، پاداشتەکەشی لای خودایە.

ئاخر دڕاندنی پارچە قوماشێک لای ئێمە هیچ ئەهمییەتێکی نییە، بەڵام ئەوەی ئەسماء چونکە بۆ خودایە، ون نابێت! by @aabout_quran
3
4 years ago
Download
نە لەیل نە مەجنون، نە شیرین و فەرهاد

هیچ کات سەرسامی چیرۆکی خۆشەویستی کەسایەتی فەرهاد و شیرین نەبووم، کونکردنی شاخێک لەلایەن فەرهادەوە سەرنجڕاکێش نییە! چونکە زۆرن ئەو کوڕانەی پێش زەواج بەڵێنی گەورە بە خۆشەویستەکانیان دەدەن، هەموو کچێک وەک شیرین، پێش هاوسەرگیری «شیرینن» لای خۆشەویستەکەیان، هەموو کوڕێک وەکوو «مەجنون» شێتی لەیلەکانن پێش ئەوەی پێیان بگەن!
ئەمانە چیرۆکی خۆشەویستییان پێش گەیشتن بە یەک نووسیوەتەوە و ئەزموونی ژیانکردنیان لەگەڵ یەکدا نەکردووە، تا بزانین چۆن ژیاون و چۆن قوربانیان بۆ یەکداوە، هەموو هەرزەکارێک کە دوو زیپکە لە دەمووچاوی هەڵدەتۆقێت بەڵێنی گەورە بە مەعشەوقەکەی دەدات.

جوانترین چیرۆکی خۆشەویستی لای من، هی پێغەمبەر موحەممەد«صلی اللە علیە وسلم» و دایکە خەدیجەیە، چیرۆکی خۆشەویستی ئەوان دوای هاوسەرگیری و بەیەک گەیشتن دەستپێدەکات، قوربانیدانی خەدیجە بۆ مێردەکەی لەدوای هاوسەرگیری دەردەکەوێت و، وەسف و سەنای پێغەمبەر«صلی اللە علیە وسلم» پاش چەندین منداڵ و چەندین ساڵ تەمەنی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوژینەکەیی و، تەنانەت چەندین ساڵ پاش مەرگی خەدیجە بەردەوام دەبێت.
کێ دەڵێت فەرەهاد پاش گەیشتن بە شیرین هەر خۆشەویستییەکەی بەردەوام دەبوو؟! ئایا پاش گەیشتن پێی، هەر شیرین دەبوو؟! نەمانبینیوە لێی!

بەڵام پاش هاوسەرگیری هێشا ئارامگەی پێغەمبەر«صلی اللە علیە وسلم» ئەو ماڵەیە کە خەدیجە ڕازاندویەتیەوە، ئافرەتێک هێندە بۆ مێردەکەی باشە، الله بە جوبریلدا سەلامی خۆی بۆ دەنێرێت!

«زەکەریا ژاکاو» by @aabout_quran
1
4 years ago
Download
#اذكر_الله 🤍!
.
#قرآن #قران_كريم #صدقه_جاريه #صدقه #اسلاميات #اكسبلور #explore #quran #foryou #fyp #reels #iraq #kurdistan #saudiarabi by @aabout_quran
5
4 years ago
Download
#اذكر_الله 🤍!
.
#قرآن #قران_كريم #صدقه_جاريه #صدقه #اسلاميات #اكسبلور #explore #quran #foryou #fyp #reels #iraq #kurdistan #saudiarabia by @aabout_quran
5
4 years ago
Download

Download All

Save the photos and videos currently loaded on this page.

0Photos
0Videos
Ready to download 0 / 0

Keep this tab open until your download is ready.

back to up