Instagram story viewer> @bwar_mansur> Posts
91.3K
followers
510
following
خووەکانت کلیلی گۆڕانکاری ژیانتن🔑
💡I Help You improve Your Life Through Habits & Thinking
✍️Content Writer @aura.agency.iq & @bwar.medcontent
POSTS STORIES REELS TAGGED
ئەیانەوێت کۆیلە بیت، نەزان و نەخوێنەوار بیت، ببیتە دیلی دەستی مۆبایل و پەیج و کەناڵەکانیان

ئەیانەوێت هەزاران کۆمێنتیان بۆ بکەی و فریوت بدەن بە خەڵاتە درۆینەکانیان

ئەیانەوێت ماندووبیت، بێتاقەت بیت، بیر لە گۆڕانکاری نەکەیتەوە

ئەیانەوێت ڕازی بیت بەوەی هەیە و خەونی گەورەت نەبێت

ئەیانەوێت گەنجێکی دوور لە خوا و سەرلێشێواو بیت، ئەیانەوێت ببیتە کۆیلەی ئارەزووەکانی خۆت، ئەیانەوێت ژیانێکی ڕۆبۆتی و بێ ڕۆح بژیت

هەموو ئەوانەیان ئەوێت چونکە ئەوانە سەرچاوە و هۆکاری ژیان و بەردەوامی ئەوانە

دەی تۆ ئەو هۆکارەیان لێ ببڕە و مەهێڵە ببیت بە هیچ کام لەوانەی لە سەرەوە وتم……

دڵنیابە تۆش ئەتوانی نان و ئاویان لێ ببڕی….

#بوار by @bwar_mansur
7
2 days ago
Download
چیرۆکی فڕۆکەکە و پەیوەندی بە ژیان و ڕەفتارەکانی ئێمەوە…

تکایە بە گرنگییەوە لە ڕەفتارە بچووکەکانت بڕوانە…

#بوار by @bwar_mansur
27
8 days ago
Download
با سەرەتا هۆکارەکان بگرینە بەر، ئینجا چاوەڕێی گۆڕانکاری بین لە ژیانمان…

#بوار by @bwar_mansur
6
16 days ago
Download
فێرکراوین زانیاری زیاتر کۆبکەینەوە، بەڵام کەسمان فێرنەکراوین چۆن ئەو زانیارییانە بکەینە ڕۆتینێک کە واقیعمان بگۆڕێت
کاتێک دەست ئەکەیت بە خوێندنەوە یان پلاندانان، مێشکت وا هەست ئەکات کارەکەت کردووە، بۆیە کاتی جێبەجێکردن وزەت نامێنێت
💡 چارەسەرەکە گۆڕانکارییەکی گەورە نییە!
تەنها یەک خووی بچووک هەڵبژێرە کە مێشکت نەتوانێت بەرهەڵستی بکات، گۆڕانی ڕاستەقینەش هەر لەو بڕیارە بچووکانەوە دەست پێ ئەکات
📌 ئەم ڤیدیۆیە سەیڤ بکە، بۆ ئەوەی هەر کاتێک کەوتیتەوە تەڵەی بیرکردنەوەی زیادە و نەبوونی کردار، بیرت بێتەوە کە ئەبێت لە شوێنێکی بچووکەوە دەست پێ بکەیتەوە!

#بوار by @bwar_mansur
20
24 days ago
Download
بیری لێ بکەوە
وەهمی فێربوون و کۆکردنەوەی زانیاری بەبێ کردار، هەموومانی تەمەڵ کردووە!
کێشەکەم لەگەڵ زانیاریدا نییە، لەگەڵ کردارە بە زانیارییەکان…

#بوار by @bwar_mansur
24
25 days ago
Download
مەترسیدارترین خووەکان ئەوانەن کە بێدەنگن و وردە وردە ژیانمان لەناو ئەبەن
ئەگەر هەمان ڕۆژ کاریگەرییە خراپەکەیان دەرکەوتایە یەکسەر وازمان لێیان ئەهێنا وەك چۆن بۆقەکە لە ئاوە کوڵاوەکە دەرپەڕییە دەرەوە

من لە ڤیدیۆکەدا تەنها چەند خوویەکم بە نمونە باسکرد، ئەویش بۆیە باسم کرد تا بیرتان بخەمەوە کە کامانەن خووە خراپەکان، هێشتا زۆری تریان ماوە باس بکرێن کە بوون بە بەشێك لە ئێمە و ئەسڵەن بە خراپیان نازانین

بەڵام پشت بەخوا دەیان ڤیدیۆ و بابەتی گرنگ ماوە پێشکەشتان بکەین

فۆڵۆوی پەیجەکەم بکە و ڤیدیۆکان لای خۆت شەیر بکە تاکو ئەم پەیامانە بگاتە زۆرترین کەس

#بوار by @bwar_mansur
75
a month ago
Download
مێشکی ئێمەی مرۆڤ ناتوانێت درك بە زیان و مەترسی خووە بچووکە خراپەکان بکات کە ئەمڕۆ ئەنجامی ئەدەین

هەر خۆی مەترسی ئەو خووە بچووکە خراپانە لەوەدایە کە کاریگەرییەکەیان لە مەودای زۆردا دەرئەکەوێت
ئەگینا ئەگەر ئەو کەسەی جگەرەیەک ئەکێشێت هەمان ڕۆژ توشی نەخۆشی سییەکان ببوایە، هەرگیز نەیئەکێشایەوە!!

بە هەمان شێوە خووەکانی تریش وایە، ژیانمان تێک ئەدەن چونکە ئەڵێین قەینا دەی هیچ نییە تەنها ئەمڕۆیە

دوای ئەم ڤیدیۆیە تەنها یەک هەنگاو بە پێچەوانەی خووە خراپەکانت بنێ و بەس، تەنها یەک هەنگاو

📌ئەگەر ئەتەوێت ژیانت بوونیاد بنێیتەوە لە ڕێگەی خووەکان و بیرکردنەوەکانت، فۆڵۆوی پەیجی بوار منصور بکە

#بوار by @bwar_mansur
89
a month ago
Download
هەموو دەرگایەکی کراوە، دەرفەت نییە.
هەندێکیان تەنها سەرنجت لەو دەرگایە لائەبەن کە بەڕاستی بۆ تۆیە و ئەبێت لێوەی بچیتە ژوورەوە

لە تەمەنی بیستەکاندا پێویست ناکات هەموو ژیانمان ڕوون بێت
تەنها یەك هەنگاوی داهاتوومان ڕوون بێت بەسە

ئاڕاستەی ڕاست لە زۆری هەڵبژاردەکانەوە دروست نابێت، لە توانای وتنی (نەخێر)ـەوە دروست ئەبێت بە هەڵبژاردە زیادەکان

#بوار by @bwar_mansur
39
a month ago
Download
بەداخەوە مێشکمان وا فێر کراوە کە ئەگەر بەرهەممان نەبێت، نرخیشمان نییە.
لەبەر ئەوەیە زۆربەمان ناتوانین پشوو بدەین، چونکە وا هەست ئەکەین لە ژیان دوا ئەکەوین.
بەڵام مرۆڤ تەنها بە هەوڵدان بەهێز نابێت
پێویستی بە پشوو و وەستانیش هەیە
هەندێک جار باشترین هەنگاو بۆ درێژەدان بە ڕێگاکەت، ئەوەیە بزانیت کەی بوەستیت و کەی هەوڵ بدەیت
 
#بوار by @bwar_mansur
45
2 months ago
Download
هەندێک جار کێشەکە ئەوە نییە کە نازانیت چی بکەیت
کێشەکە ئەوەیە زۆر جار قسەت لە خۆت بیستوە، بەڵام کردارت لە خۆت نەیبینیوە
متمانە بە خۆبوون لە بڕیارە گەورەکانەوە دروست نابێت، لە بەڵێنێکی بچووکەوە دروست ئەبێت کە جێبەجێی ئەکەیت
ئەمڕۆ بڕیارێکی بچووك بدە، پلانێکی بچووك دابنێ، بەڵام بە جددی جێبەجێی بکە
چونکە هەر کردارێکی تەواوکراو، دەنگی گومان لە ناختدا بێدەنگتر ئەکات
#بوار by @bwar_mansur
86
2 months ago
Download
ژیان بە یەك بڕیار ناگۆڕێت
بەو شتانە ئەگۆڕێت کە هەموو ڕۆژێك دووبارەیان ئەکەیتەوە

ئەگەر ڕۆژەکانی ئەم هەفتە و ئەم مانگی پێشووە دووبارە ببنەوە، ئایا دوای ساڵێکی تر ئەوەی پێی ئەگەیت دڵت خۆش ئەکات یان بێتاقەتت ئەکات؟
سەربەرزت ئەکات یان شەرمەزارت ئەکات

هەر دوای ئەم پۆستە کەمێک کات تەرخان بکە بۆ بیرکردنەوە
بیرکردنەوە لە سیستمی خەوتنت، مۆبایلەکەت، ئیش و کارت، خوێندن و سەعی کردنەکەت، وەرزش و گرنگیدان بە جەستەت؟ و پەیوەندییەکانت و هاوڕێکانت و ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ ئەکەیت

بزانە ئەتگەیەنن بە کوێ…..

چونکە ناتوانیت ژیانت بگۆڕیت لە کاتێکدا نازانیت ئەو شتانە چین کە تێکیان داوە….

#بوار by @bwar_mansur
23
3 months ago
Download
دواخستن تەنها کارەکەت لێ دوور ناخاتەوە
هێواش هێواش متمانەت بە قسەی خۆت لاواز ئەکات
هەر جارێک بە خۆت دەڵێیت (سبەی دەستی پێئەکەم) و دەستی پێ ناکەیت، مێشکت فێر ئەبێت کە بڕیارەکانت کاتییە و قسەکانت بێ ئەنجامن
 
پێویست ناکات ئەمڕۆ هەموو کارەکە تەواو بکەیت
تەنها بازنەی کاردواخستنەکە بشکێنە
کتێبەکە بکەرەوە
یەکەم پەڕە بخوێنەوە
یەکەم هەنگاو بنێ
یان تەنها دوو دەقە کاری لەسەر بکە
 
متمانە بە خۆبوون، لە بەڵێنی گەورەوە دروست نابێت
لەو ساتەوە دروست ئەبێت کە ئەوەی بە خۆت ئەیڵێی، جێبەجێی ئەکەیت

#بوار by @bwar_mansur
36
3 months ago
Download

Download All

Save the photos and videos currently loaded on this page.

0Photos
0Videos
Ready to download 0 / 0

Keep this tab open until your download is ready.

back to up