Instagram story viewer> @darya.sea101> Posts
535
followers
133
following
​🌸 (سیا)
🎓 قوتابی پەروەردەی تایبەت
🗣️ ڕاهێنەر لە بواری ئۆتیزم و شڵەژانی زمان و ئاخاوتن و ئۆتیزم
POSTS STORIES REELS TAGGED
Download All
چاوەڕوانی بەشەکانی تر بن، انتظروا الأجزاء القادمة! Stay tuned for the next parts! 😊
بەشی پەروەردەی تایبەت چییە؟ 
#پەروەردەی_تایبەت #التربية_الخاصة #special_edition 🩵 by @darya.sea101
151
3 months ago
Download
وەرنە کاپشنیش زەحمەت نەبێ 😑

کاتێک پەناگەی پاراستن دەبێتە شوێنی تراوما..!💔
​ئەو دیمەنانەی لە ڤیدیۆیەکەدا دەبینرێن، تەنها دیمەنی تووندوتیژی نین، بەڵکووو (پێشێلکردنی بێبەزەییانەی مافی منداڵێکە کە پێویستی بە زۆرترین پشتگیری، بەزەیی و پشوودرێژی هەیە)!!! .

​کورتەی زانیارییەکانی ئەم ڕووداوە بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (DHA)
​📍 شوێنی ڕووداوەکە: شاری مێرسین، تورکیا.
​👦 قوربانی: منداڵێکی تووشبوو بە ئۆتیزم بە ناوی کورتکراوەی (K.Y.).
​👤 تۆمەتبار: ڕاهێنەر و پەروەردەکارێک بە ناوی کورتکراوەی (S.P.C.) کە لەبری پێشکەشکردنی ڕاهێنانی زانستی، تووندوتیژی بەرامبەر منداڵەکە بەکارهێناوە.
​⚖️ دۆخی یاسایی ئێستا: دوای ئەوەی دیمەنەکانی لێدان و تووندوتیژییەکە لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا بوون، ڕاهێنەرەکە دەستگیرکرا و لە ئێستادا پڕۆسەی دادگاییکردنی بە فەرمی دەستی پێکردووە.

⚠️ _ ​دەنگی دایکێک کە جەرگی دەسوتێت..
​لەکۆتایی ڤیدیۆکەدا، گوێمان لە دەنگی دایکی منداڵەکەیە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، کاتێک بە گریان و پەژارەوە دڵنەوایی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت: «وامان دەزانی لەبەر قورسیی وانەکان دەگریت.. بمبوورە ڕۆڵەکەم، ساڵانێکە بەبێ هۆکار تۆم ناردووەتە ئەوێ و وایان لێکردووی تووشی تراوما بیت، ئیتر ناچیتەوە ئەو قوتابخانەیە..»

تەواوکەرەکەی لە. کۆمێنتە ❤️ by @darya.sea101
33
3 months ago
Download
ئایە شاشە دەبێتە هۆی ئۆتیزم؟ 🤔⁉️

#پەروەردەی_تایبەت #ئۆتیزم #ڕاهێنانەکان #توێژینەوەکان by @darya.sea101
14
4 months ago
Download
با لێیان تێبگەین ئینجا بڕیار بدەین 💙 رێگەیان پێبدەن با خۆیان بن
#توێژینەوەکان #ڕاهێنانەکان #ئۆتیزم #هۆشیاری #پەروەردەی_تایبەت 🌸🦋 by @darya.sea101
0
11 hours ago
Download
ئیتر ئاوا.. 🦋 by @darya.sea101
0
20 hours ago
Download
لێیگەرێ دایە لێیگەرێ 🖤 💔 ❤️‍🩹
کێ لە ئازاری تۆ تێدەگات لە کاتێکا بە جوانترین و رووخۆشترین شێوە دەرەکەوی؟! 🌚 by @darya.sea101
1
20 hours ago
Download
ئەو منداڵانەی کە نا-ئاخێوەرن (Non-speaking) یان شڵەژانی سەختی ئاخاوتنیان هەیە، زۆربەی کات کێشەیان تەنها لە ئامادەکارییە جوڵەیییەکانی ئاخاوتن (Motor Speech Planning) یان لە دەربڕیندا هەیە، نەک لە پرۆسەی وەرگرتن و تێگەیشتنی مێشکدا. واتە سێرڤەری وەرگرتنی زانیاری لە مێشکیاندا بە تەواوی کاردەکات، بەڵام هێڵی ناردنەوەی دەنگەکەیان ئاستەنگی تێدایە.
​۲. تیۆری مێشک (Theory of Mind) و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی
​منداڵانی ئۆتیزم زۆرجار هۆشیارییەکی بەرزیان بۆ ژینگەی دەوروبەریان هەیە. نەبوونی ئاخاوتن بە مانای نەبوونی تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی یان نەبوونی بیرکردنەوە نییە. توێژینەوە دەمارناسییەکان بە بەکارهێنانی ئامێری (fMRI) سەلماندوویانە کە مێشکی ئەم منداڵانە لە کاتی گوێگرتن لە قسە و دەنگی دەوروبەریان، ئەو بەشانەی بەرپرسن لە پرۆسەکردنی زمان بە تەواوی چالاک دەبن، لەگەڵ ئەوەی خۆیان توانای وەڵامدانەوەی دەنگییان نییە.

#پەروەردەی_تایبەت #ئۆتیزم #ڕاهێنانەکان #توێژینەوەکان #خاوەن_پێداویستی_تایبەت ❤️ by @darya.sea101
39
2 days ago
Download
عەیبە و شەرمە لە ساڵی 2026 بژین و هێشتا ئۆتیزم و جیاوازییەکان بەکەم سەیر بخرێن!
​ئەو وێنانەی دەیانبینن تەنها چەند نامەیەک نین، بەڵکو دڵشکان و ئازاری ڕۆژانەی دایک و باوکانێکن کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە. دایک و باوکانێک کە جگە لە شەڕی ڕۆژانەیان لەگەڵ نەخۆشی و ڕاهێنانی منداڵەکانیان، دەبێت شەڕی ئەقڵییەتی نالەباری بەشێک لە کۆمەڵگەش بپەڕێنن!
​سوکایەتیکردن یان بەکەم سەیرکردنی کەسانی ئۆتیزم:
​لە ڕووی دینییەوە: گوناهێکی گەورەیە. ئیسلام فێرمان دەکات رەحم بە لاوازان و جیاوازەکان بکەین، نەک ڕێزیان لێنەنێین و ئازاری دڵیان بدەین.
​لە ڕووی یاساییەوە: پێشێلکردنی مافی سەرەتایی مرۆڤە و تاوانە کە سوکایەتی بە توانای جەستەیی یان دەروونی کەسێک بپۆشرێت.
​لە ڕووی کەلتوری و کۆمەڵایەتییەوە: نیشانەی دواکەوتوویی و نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیرییە.
وە لە هەمووی عەیبتر و جەرگبڕتر ئەوەیە:
چۆن دەبێت مامۆستا—کە بڕبڕەی پشتی پەروەردەی ئەم کۆمەڵگەیەیە—سوکایەتی بە ئۆتیزم بكات یان بە چاوێکی نزم سەیریان بکات؟! مامۆستایەک کە ئەقڵییەت و هۆشیارییەکەی لەم ئاستەدا بێت، چۆن دەتوانێت نەوەیەکی تەندروست و پڕ لە ڕێز و بەزەیی پەروەردە بكات؟ قوتابخانە دەبێت شوێنی ڕەحمەت و ئارامی بێت بۆ ئەم منداڵانە، نەک شوێنی ترس و سوکایەتی!
​ئەم منداڵانە و خێزانەکانیان مافی خۆیانە بە سەربەرزییەوە لەناو کۆمەڵگەدا بژین، بچنە قوتابخانە و سەردانی شوێنە گشتییە by @darya.sea101
38
4 days ago
Download
مەگەر ئەو خۆی اختیاری کردووە منداڵەکەی ئۆتیزم بێ؟ مەگەر ئۆتیزم عەیبەیە؟ ئەوانیش مرۆڤن ❤️

#پەروەردەی_تایبەت #زانیاری #ئۆتیزم #پەروەردەی_منداڵ #توێژینەوەکان by @darya.sea101
0
15 days ago
Download
ئەم نیشانانەی خوارەوە لەتۆش دا بوونی هەیە؟

لە کاتێکدا زۆرجار باسی نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵیدا دەکەین، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە گەورەساڵان هەن کە تا تەمەنێکی پێگەیشتوو نازانن بۆچی هەمیشە هەستیانکردووە لەگەڵ دەوروبەریاندا جیاوازن، یان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ماندووکەر بوون. هەندێک لە نیشانە دیارەکانی بوونی ئەم تایبەتمەندییە لە کەسانی گەورەساڵدا بریتیین لە:
​هەستیاریی زۆر بەرانبەر دەنگ، ڕووناکی یان بۆن: بێزاربوون لە ژاوەژاوی بەهێز، قەرەباڵغی، یان ڕووناکی تیژ.
​شێوازی جیاواز لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیدا: قورسی لە تێگەیشتنی تەنز، ئاماژە ناوهۆشیارەکان، یان هەستکردن بە ماندووبوونێکی قووڵ دوای بەسەربردنی کات لەگەڵ خەڵکدا (Social Burnout).
​گرنگیدانی لەڕادەبەدەر بە بابەتێکی تایبەت: قوڵبوونەوەی تەواو و تەرکیزکردنی زۆر لەسەر بوار یان بابەتێکی دیاریکراو بۆ ماوەیەکی درێژ.
​پێویستبوون بە ڕێکخستن و ڕۆتین: هەستی ئارامبوون بە بوونی خشتەیەکی جێگیر و ناڕەحەتبوون لە گۆڕانکاریی لەناکاو.
​دوبارەکردنەوەی هەندێک ڕفتار یان جووڵە (Stimming): وەک لەرزاندنی دەست، جووڵاندنی قاچ، یان دووبارەکردنەوەی هەندێک وشە بۆ کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ.
​هەندێکجار ئەوەی پێمان وابووە 'تەنها کەسایەتییەکی بێزارکەر یان نامۆیە'، لە ڕاستیدا شێوازێکی جیاوازی مێشکە لە مامەڵەکردن لەگەڵ جیهاندا.
​ئایا تۆش هەندێک لەم نیشانانە لە خۆت یان � by @darya.sea101
29
15 days ago
Download
ئەو کوڕەی تاریکی بەزاند..! چیرۆکی ناوازەی لویس برایللویس،

 کوڕێکی فەڕەنسی زۆر وریا بوو. لە تەمەنی ٣ ساڵیدا، کاتێک لە دەست بەتاڵی یاری بە ئامرازە تیژەکانی باوکی دەکرد، دەرزییەکی چەرموو چوو بە چاویدا..!
بەهۆی هەوکردنەوە، لە تەمەنی ٥ ساڵیدا هەردوو چاوی بە تەواوی لەدەستدا و کەوتە ناو تاریکی!
بەڵام لویس کۆڵی نەدا. کاتێک بوو بە ١٠ ساڵان، چووە قوتابخانەی نابیناکان لە پاریس. لەوێ کتێبەکان زۆر گەورە و گران بوون و خوێندنەوەیان ئەستەم بوو!
ڕۆژێکیان ئەفسەرێکی سوپا باسی سیستەمێکی نهێنی کرد کە سەربازەکان بە خاڵی بەرجەستە لە تاریکی شەودا نامەیان پێدەگۆڕییەوە! لویسی تەمەن ١٢ ساڵان، شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک و بە هەمان ئەو دەرزییەی کە چاوی پێ کوێر ببوو! سیستەمەکەی سادە کردەوە بۆ ٦ خاڵ.
ئەو لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بنچینەی ئەلفوبێکەی داهێنا. بەڵام کارەکەی لێرەدا نەوەستا؛ لویس ساڵانێکی زۆر بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی، تا لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا (ساڵی ١٨٣٩) توانی سیستەمەکە بگەیەنێتە ئەوپەڕی کامڵبوون و
 یەکەم کتێبی فەرمی مۆسیقا و نووسین بەم زمانە نوێیە چاپ بکات و جیهان سەرسام بکات.
لویس لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەڵام داهێنانەکەی!
 بوو بە ڕووناکییەک کە قەت نەکوژایەوە و دەرگای زانستی بە ڕووی ملیۆنان نابینادا کردەوە 🩵
#پەروەردەی_تایبەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕاهێنانەکان #explore by @darya.sea101
174
2 months ago
Download
#وەرگیراوە 😊 #پەروەردەی_تایبەت #ئۆتیزم #ڕاهێنانەکان #explorepage by @darya.sea101
134
2 months ago
Download
×

Download all media on this page

Photos Videos
back to up