Instagram story viewer> @fer.sne> Posts
69
followers
184
following
POSTS STORIES REELS TAGGED
Download All
⁨	⁨	گۆرانیی “ هەی سێوێ گیان سێوێ بای دێ و بسکان دەبزێوێ
ناوێرم کوڵمی ماچ کەم لەبەر قەتارەی زێوێ“  گۆرانێکی فۆلکلۆرە کە بە دەنگی ھونەرمەند مەحموود محەمەد گوتراوە. بۆخۆم ئەم گورانیەم پێ خۆشە لەبەر ڕیتمەکەی ، لەم ساڵانەی دوایدا بە شێوازهایێ نوێ و ستایلی تازەتر دووبارە کراوەتەوە⁩⁩ by @fer.sne
0
a day ago
Download
⁨	حەریفی ئاوری دووریم خوماری چاوی جانانە، 
ئەگەر بایێک لەلای قیبلەم نەبێ حاڵم پەریشانە!
ئەم شیعرە بەشێکە لە غەزەلێکی شاعێری کورد جەنابی وەفایی وە هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (مێهدی حۆجەت السادات)  بە دەنگە خۆشەکەی خۆی گوتوویەتییەوە ، لای من گۆرانی و مۆسیقا باشترین دەرمانن بۆ زاخاودانی مێشک، حەوانەوەی دەروون و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان. کاتێک دەنگێکی ڕەسەن یان شیعرێکی قووڵی وەک هی وەفایی دەبیسم مێشکم ئارامییەکی تایبەتی پێدەبەخشرێت.⁩⁩⁩ by @fer.sne
0
15 days ago
Download
لێ لێ بێ‌ماڵ ،یەکێکە لە گۆرانی و مەقامە فۆلکلۆرییە کوردییەکان کە زۆرتر لە ناوچەکانی بادینان، و باکووری کوردستان دەوترێتەوە. وشەی بێ ماڵ هێمایەکە بۆ کەسێکی ئاوارە یان بێ‌کەس کە لەم گورانییەدا بە شێوازێکی فولکلۆری کۆن وتریاوە. by @fer.sne
0
25 days ago
Download
Kûça me kûr dişewite
 Tal û jahr dişewite
 Wê mirina te deng bide
 Çiya û zinaran, bira
 Tu kulîlka azadî yî
 Strana welatê me yî
 Hespê şeh î dibezî
 Çiya û zinaran, bira by @fer.sne
0
a month ago
Download
«سنە کورسانەکەی باوان، کێی ناوتی نیا بە خوێناوی؟
 خاسە پڕ باڵاتە ،بە خوێن هاتی بە خوێن ماوی» by @fer.sne
0
a month ago
Download
⁨	مستەفا دادار دەنگخۆش و هونەرمەندێکی ناسراوی بواری گۆرانی و موزیکی کوردییە کە خاوەنی چەندین بەرهەمی ڕەسەن و پڕشنگدارە ، ئەم دێڕە شیعرە بەشێکە لە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی کە تێیدا شێوازی ڕۆیشتن و جوڵانەوەی (لەنجەکردنی) کچێکی بە جوانی  و شۆخیی تاووس شوبهێنراوە وە لێرەدا وابزانم مۆستەفا دادار سوودی لەم شوبهاندنە وەرگرتووە وە ئەم گورانیی خولقاندووە ، بۆ وێنە ئەم گورانیە ....⁩ by @fer.sne
0
a month ago
Download
Şivan Perwer by @fer.sne
0
a month ago
Download
لای ئێمە گۆرانی و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بەبێ ناوی ژن و کچ کۆڵەکەیەکی سەرەکی لەدەست دەدات بۆیە بەشێکی زۆر لە گۆرانیبێژەکانمان لە نێو بەرهەمەکانیاندا بە ڕێز و شکۆوە ناوی ژن دەبەن، کە تێیدا ژن وەک هێمای نیشتمان ، خۆشەویستی ، بەرخۆدان و جوانی نیشان دەدرێت، بۆ وێنە لەم گورانیەدا مامۆستا مەزهەر خالقی بە شێوازێکی زۆر کلاسیک، بەرز و ئەدەبییەوە وەسفی کچ و ژن دەکات، . by @fer.sne
0
a month ago
Download
⁨	⁨	حەسەن دەرزی بە دەنگێکی ئارام و ڕەسەن لە مۆسیقای کوردییدا ناسراوە ، ئەمن بۆ خۆم هەر کاتێک گوێی لە دەنگی دەگرم هەست بە قووڵایی و هێمنییەکی تایبەت دەکەم وابزانم گۆرانییەکانی تێکەڵاوێکن لە شێعر و مەقامی ڕەسەن کە ڕاستەوخۆ دەچنە سەر دڵان .⁩⁩ by @fer.sne
0
a month ago
Download
⁨	گوتنی گۆرانی نوێ بە ژیری دەستکرد : ئەم بەرھەمە بە تەواوی لەلایەن ژیری دەستکردەوە یان (هوش مصنوعی) درووستکراوە کە تێیدا شێوازی گۆرانیگوتن و تۆنی دەنگی حەسەن زیرەک کۆپی کراوە بە دەنگ ئافرەتێک.⁩ by @fer.sne
0
a month ago
Download
 by @fer.sne
0
a month ago
Download
 by @fer.sne
0
a month ago
Download
×

Download all media on this page

Photos Videos
back to up