Instagram story viewer> @mohammed__sham> Posts
POSTS STORIES REELS TAGGED
١٨ ساڵ دواتر، بووم بە پزیشک 🎉🩺

سوپاس بۆ تۆ خوایە گیان، بۆ هەموو نیعمەتەکانت:
- سوپاس بۆ نیعمەتی ناسینت، کە لە هەموو شتێک لام خۆشەویستترە.
- سوپاس بۆ ئەو عەقڵ و هۆشەی کە پێت بەخشیوم، کە دەتوانم ڕاست و هەڵەی پێ لە یەکتر جیابکەمەوە.
- سوپاس بۆ ئەو لەشە ساغەی کە پێتداوم، کە بە هۆیەوە دەتوانم ڕەزامەندیت بە دەستبێنم.
- سوپاس بۆ پێبەخشینی خێزانێک، کە هەرگیز ناتوانم چاکەیان بدەمەوە.

بۆ دایە گیان و بابە گیانم:
هەرچەند سوپاستان بکەم هەر کەمە! دەزانم زۆر پێمەوە ماندوو بوون، زۆر قوربانیتان بۆ داوم، زۆر خۆشیتان لە خۆتان گرتۆتەوە تا خۆشییەکی زیاتر بە من ببەخشن. ببورن ئەگەر نەمتوانیبێ ئەو کوڕە باشە بم شایستە بە ئێوە بم، ئێوە زۆر زۆر گەورەن! 🙏🏼

لە کۆتاییدا:
بۆ هەموو هاوڕێ و مامۆستا و دکتۆرەکانم، سوپاس بۆ ئەو گەشتە ١٨ ساڵییە نایاب و بێ وێنەیە، بەراستی ئێوە تایبەتترتان کرد.. ❤️ by @mohammed__sham
178
2 years ago
Download
لە یەکەم ڕۆژەوە کە دەچینە کۆلێژی پزیشکی، چاوەڕوانیەکان زۆر بەرزن بۆمان و پرسیار-باران دەکرێین لە لایەن خزم و دۆست و ھاوڕێیانمانەوە 🙄

ئەگەرچی دەکرێ پرسیارەکان شتێکی باشبن، چونکە دەبێت بە ئەزموون بۆمان، بەڵام کاتێک زانیاریمان کەمە و خەڵکیش چاوەڕوانی زۆرە لێمان، تۆزێک ناخۆشە! 😅

بۆیە ھیوادارین لێمان تێبگەن و نەخۆشیەکانتانمان بۆ باسبکەن، بەڵام چاوەڕێی تشخیص و چارەسەر مەبن! 😂

#MohammedSham #medicalstudent #medicalschool #medicalknowledge #pzishki #talabaytub #Kurdistan #Erbil by @mohammed__sham
130
4 years ago
Download
بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، ئەم ٣ شتەت لەبیربێ:

1. ئامانجەکەت ھەرچییەک بێ، پێویستە لەپێناویدا ماندووبی و لەویش گرنگتر پێویستت بە ئارامگرتنە!

2. با ئامانجەکەت دێوەزمە نەبێ، لە بڕی ئەوە بەخۆشەویستیە لێی بڕوانە. بڕوابکە ھەموو شتێک زۆر جیاوازتر دەبێ ئەگەر خۆشتبوێ!

3. ئەگەر لە پێناو ئەو شتەی دەتەوێ ئازار نەچێژی، چ شتێکی تر شایەنی ئازار بۆ چەشتنە!

#MohammedSham #xwendn #zanko #poli12 #amanj #hawldan by @mohammed__sham
147
4 years ago
Download
ئەو ڕێیانەی ونیان کردین، خۆمان تێیاندا دۆزییەوە.. by @mohammed__sham
29
5 days ago
Download
١٠ ڕۆژ دەوامیی پزیشکیی لە ئاکرێ - بەشی ٢

#پزیشک #کوردستان #هەولێر #تەندروستی #ژیانی_پزیشک⁩ by @mohammed__sham
18
18 days ago
Download
١٠ ڕۆژ دەوامی پزیشکیی لە ئاکرێ

#پزیشک #کوردستان #هەولێر #تەندروستی #ژیانی_پزیشک by @mohammed__sham
33
a month ago
Download
بۆ دایکی خۆشەویستم..❤️ by @mohammed__sham
345
a year ago
Download
٦ ساڵی پڕ لە یادگاری، خەریکە تەواو دەبێ

💬 ٦ ساڵ پێش ئێستا کە پزیشکییم هەڵبژارد، زۆرێک دەیانگوت "ژیانت نامێنێ"، "پیر دەبی تا دەبیە دکتۆر"، "هەتا دەمری هەر دەبێ بخوێنی" و ئەو قسانە!

🤓 نایشارمەوە، ئەوانە تا ڕادەیەک ڕاستن، چونکە پزیشکیی ڕێگایەکی دوور و درێژە، بەڵام زۆر جوانیش لەبیرمە کە دەمگوت: "کات هەر دەڕوا، پزیشکیش نەخوێنم دەبێ بە شتێکی ترەوە سەرقاڵ بم، جا بۆ ئەوە نەکەم کە خۆشم دەوێ و حەزم لێیەتی."!

🏁 ئەوەتا ٦ ساڵ، کە دەڵێی هەمووی ٦ مانگە، بەرەو کۆتایی دەچێ. هەمیشە سوپاسگوزار دەبم بۆ ئەم ئەزموونە ناوازەیە، بۆ هەمووی ئەوەی کە فێری بووم، و بۆ ئەو کەسانەی کە تێیدا ناسیمن و لەم ڕێگایە یارمەتیدەرم بوون.

🤲🏼 الحمدلله by @mohammed__sham
171
3 years ago
Download
ڕێبەندان ❄️

ساڵی نوێمان لە شوێنێکی زۆر جوانی کوردستان دەستپێکرد، کە بە قەلیەکەی و نەورۆزانی بەناوبانگە – ئاکرێ. 

ئەگەرچی دەوامێکی زۆر و ماندووکەر بوو، بەڵام باشی خەڵکەکەی و گیانی هاریکاری ستافی نەخۆشخانەی گوڵان، بەڕاستی زۆر یارمەتیدەرمان بوون.

بەهۆی جیاوازی زاراوەکانمان، جاروبار کێشەی لێکتێنەگەیشتنمان بۆ دروستدەبوو، بەڵام من بە پێکەنینێکەوە دەمگوت: "مەعقولە کورد و عەڕەب لێکتێبگەین، بەڵام ئێمە کە هەردووکمان کوردین لێکتێنەگەین! 😃". ئیتر دەبوویە پێکەنین و بە هەر شێوەیەک بێ پێکمان دەهێنا!

١٠ ڕۆژ لە ئاکرێ، ئەزموونێکی جیاواز و دەرفەتێکی زۆر باشبوو بۆ فێربوون، بەڵام ئەوەی ئەم ڕۆژانەی زۆر تایبەتتر کرد، پزیشکانی هاوڕێم بوون. دوای ئاکرێ زیاتر گەیشتمە ئەو باوەڕەی، کە هەرچەندە ئامانجەکە زەحمەت و، ڕێگاکەش سەخت بێ، لەگەڵ هاوڕێگەی دروستدا، ژیان زۆر ئاسانتر دەبێ! by @mohammed__sham
46
8 months ago
Download
ئێستا، کەسمان دڵنیا نین..

بیرم دێ هەر کاتێک لە تاقیکردنەوەکان تەواو دەبووین و دەهاتینە دەرێ، دەستبەجێ گفتوگۆی توند دەستی پێدەکرد و دەستمان دەکرد بە نووسینەوە و شیکاری پرسیارەکان، تا هەرچی زووە وەڵامە ڕاستەکان بدۆزینەوە..

بە درێژایی ساڵانی خوێندن، ئەو بەزمە بەردەوام بوو، هەمیشەش دەمانزانی کە تەنها یەک وەڵامی ڕاست هەیە.

کات هات و ڕۆیشت، خوێندن تەواو بوو و کەوتینە ناو واقیعی ژیان. ئێستاکە هەر پێشهاتێک دێتە پێش، دووبارە لەگەڵ هاوڕێیانمدا دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازییەکە ئەوەیە، هەرچەند بیردەکەینەوە وەڵامێکی دروستمان پێنادۆزرێتەوە!

دوای تەواوکردنی زانکۆ، هەر یەکەمان ئاڕاستەیەکمان گرتووە و ڕێگایەکمان هەڵبژاردووە، بەڵام کەسمان دڵنیا نین هی کاممان وەڵامە ڕاستەکە و، ڕێگایە دروستەکەیە..
.
.
.
.
.
ئێستاش وەرزی تاقیکردنەوەکانە، هیوای دۆزینەوەی وەڵامە ڕاستەکانتان بۆ دەخوازم ؛) by @mohammed__sham
96
a year ago
Download
بەخێربێی عومەر گیان، بەخێربێی گیانی شیرینم..❤️

نازانم بە چ وشەیەک هەستەکانم دەرببڕم، تەنها دوعا دەکەم کە کەس لەم هەستە زۆر تایبەتە بێ بەش نەبێ! 🤲🏼

اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ الصَّالِحِينَ، وَارْزُقْهُ حُسْنَ الْخُلُقِ وَالْقُرْبَ مِنْكَ by @mohammed__sham
330
a year ago
Download
So fly on, ride through
Maybe one day, I'll fly next to you
Fly on, ride through
Maybe one day, I can fly with you
Fly on
Fly on
Fly on by @mohammed__sham
24
2 years ago
Download

Download All

Save the photos and videos currently loaded on this page.

0Photos
0Videos
Ready to download 0 / 0

Keep this tab open until your download is ready.

back to up