Posted On: November 28th 2024, 06:44 pm
سێبەرەکە بووە ڕاستی ...
لە قۆناغی بنەڕەتی بووم، ڕۆژێک لە گوندەکەمان (تازەدێ) کە لەماڵ ئەچوومە دەرەوە بۆ خوێندن، وەکو حەزێکی منداڵی کتێبەم لەسەر سەرم دانابوو، لەو ساتەدا بەهۆی شێوە ئەندازەیەکەی کتێبەکە و بەرکەوتنی تیشکی خۆرەکەوە سێبەرێکی دروست کردبوو کە شێوەی لە کڵاوی دەرچوون ئەچوو ، لەوکاتەدا و لە دڵی خۆمەوە ئەموت خوایە کەی ئەو ڕۆژە بێت کە منیش بتوانم خوێندنەکەم تەواو بکەم و ئەو کڵاوە لەسەر بکەم.
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ لەگەڵ 1365 هاوڕێی ترم لە زانکۆی گەرمیان هەریەک بە چیرۆکی جیاواز و هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانەوە گەشتین بەم ڕۆژە.
لەسەروی هەموویەوە سوپاس بۆ خوای گەورە کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوو، سوپاسی بێ پایان بۆ دایکو باوکمان کە ماندوونەناسانە ئێمەیان بەم ڕۆژە گەیاند، سوپاسی تایبەت بۆ هەموو مامۆستاکانم لە پۆلی یەکی سەرەتاییەوە تاوەکو قۆناغی چواری زانکۆم
سوپاس بۆ هاوڕێکانم و هەموو ئەو کەسانەی هاوکارم بوون بۆ خوێندنەکەم و گەیشتن بەم ڕۆژە.
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆم بە سەربەرزی تەواو کرد و لەگەڵ خوێندنەکەم هەوڵم داوە داوای ئەو مافانەش بکەم کە لە خۆم و هاوڕێکانیشم زەوت کرابوو و وە هیچ نەبێت بتوانم یارمەتی هەندێک کەس بدەم کە شایەنی هەندێک مافن و ڕێگە بە کەس نەدەن لێیان زەوت بکات.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تەواو گرنگ و پڕ خۆشبەختی بوو بۆ من، چونکە زۆرباش ئەزانم چۆن گەیشتووم بەم ڕۆژە.
سوپاس بۆ خوا❤
Load More