Instagram story viewer> @qle_202> Posts
POSTS STORIES REELS TAGGED
ونبوەکان /

لەم شەو بەدواوە بەدوای خودایەک ئەگەڕێم
تا پیرۆزی بۆ ژیان بگەڕێنێتەوە ،
بۆئەوەی بەجۆرێکی تر سەیری جیهان بکەم
تا خۆمی لەناودا بدۆزمەوە ،
~~~~~~~~
جیهان پڕیەتی لە خودای کۆپیکراو
مامەڵە لەگەڵ هەستە نامۆکانی دەکات ،
لە جێماوەکان هەوڵ دەدات
تا  قەرەبووی درەنگ کەوتنی گەردوون بکات ،
~~~~~~~
بۆئەوەی لە پەشیمانی گەردوون
سڵ نەکاتەوە وەك و سەرابێك لێی ئەڕوانی ،
ئەوەک ئەوەی لە تاراوگەدا
بەهایی تەنیایی بگەڕێنێتەوە دۆخی جارانی ،
~~~~~~~
ئیتر لە تاڵانکردنی پیرۆزی پەکم کەووت
بۆئەوەی هەناسەیەك قووت دەمەوە ،
پێویستە لە قوڵی چاڵاییەكدا
تۆڵەی ئەنفالی هزریم لە کۆپیکراو بکەمەوە ،
~~~~~~~~
هەر کاتێک خودام دۆزیەوە
بەڵێن دەدەم تا ئەبەد بەهیچ کەس نەڵێم ،
نەبادا لە بیابانێك و لە بناری شاخێکدا
بیدزن و کۆپیکەن لێم ،
~~~~~~~
قلـــێ ✍️
١٩ / ٦ / ٢٠٢٦ 
پارکی شانەدەر by @qle_202
1
4 months ago
Download
من و کتێب

من :
ئەی کتێب تۆ نەباڵت هەیە نەگیان 
چۆن ئەگەیتە هەموو شوێنێکی جیهان ؟

کە گیانت نیە چۆن باڵ ئەگری
دەی کە باڵیشت نیە چۆن ئەفڕی ؟

کتێب :
من گیانی تۆم لە جیهانی تۆ
دانەبڕاوی ڕاستیەکان لەخەیاڵدانی تۆ

گەر دەتەوێ بمناسی بە چاکی 
میوانداریم بکە بە ڕاستی و پاکی ،

من :
لەکۆتا ترسم هەیە لە ناسینی تۆ
دەبم بەدوژمن لەسایەی گیانی تۆ

نەفرەتم لێ ئەکەن گشت جیهان
بێبەش دەبم لە دەسکەوتی ژیان ،

کتێب :
مەترسە دەستکەوتی ژیان لای منە
کێ ئەڵێ ژیان خواردن و خەوتنە

باش بزانە خۆراکی ئەقڵت هەر منم
پێڕستی ژیانی ووردت هەر منم .

قلـــــێ ✍️ ٢٥ / ٥ / ٢٠٢٦

ماڵی وەفایی 📚 by @qle_202
0
4 months ago
Download
پەتای عەقڵ 🦠

ئەمڕۆ لە مانشێتی هەواڵەکان هۆشداری درا 
پەتایەك بڵاو بۆتەوە لەهەرچوار قوڕنەی جیهاندا
بۆپشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە نەخوازراوەدا
‏(WHO)بڕیاری کۆبونەوەی بەپەلەی لەسەردا ،

دوای گفتوگۆ و داڕشتنی پیلانی وورد
بڕیاری بەدوواداچوون درا دەست و برد
بۆگەیشتن بەهۆکارو تەشەنەی پەتای بڵاو
سەرمایەداران کەوتنە پێشبڕکێ لەسەر دراو ،

ڕۆژنامەو میدیاو شاشەی تیڤی هاوکاربوون
سپۆنسەری سەرەکی سوودخۆرەکان بوون
لە ئەنجامی ماندوو بوون و شەونخوونی 
گەیشتنە ئەنجام،ڤایرۆسی نوێی چوار وەرزی ،

نەخۆشخانەو پەرستگا کەوتنە ململانێ
یەك ئەڵێ ڤایرۆسی کۆنە یەك ئەڵێ نوێ
سەرئەنجام بۆچارەسەر هیچ بڕیار نەدرا
منیش کڵاشم دڕاو هیچم پێ نەبڕاااااا .

قلــــێ ✍️
١٦ / ٥ / ٢٠٢٦  هەولـــــێر by @qle_202
4
5 months ago
Download
دارەدەستە

بەرەبەیانێکی ناسک ، نەرم 
بە ڕەنگە سروشتە خۆڵەمێشکەی
لەتاودانی زەردی زێڕینی خۆرهەڵاتەوە،

هێشتا خۆری لاواز لەودیوو تەلارە
هەوربڕەکان خۆی مەڵاس دابوو 
بۆخوسانەوەی مەزرایەکانەوە ،
ئیتر ڕوانین و تێفکرینم لە پەنجەرەی
ئەم بەندیخانەوە سودی چیە 
جگە لە هەندێ بیرەوەری یاخی ،

سەیری ئەو مێش و مەگەزە برسیانەم ئەکرد
لە سەر شوشەی پەنجەرەکان لێیان ئەڕوانیم ،
تۆ بڵێ ی ئەم مێشولە خوێن مژانە 
دەستە و تاقمی کام گەرەك و 
کام مەزرای ئەم شارە بن ؟

رۆحم خەریکی پیتاندنی گەرد بوو
ئەڵهای بیستنی پەیامێکی بوێر بوو ،
هەنسکی شەوانم بۆبەیانیەکی 
فرەڕەنگــی  دور لە لێڵی بوو ،

بەڵام هێشتا ئاتاجی دوو گوێی لەقم
بۆشیکردنەوەی ئەو مەتەڵانەی کە
لەدەمی فس فس پاڵەوانەکان ئەیبیستم ،

من هێشتا ئاتاجی دوو چاوی ساغم
بۆپێشوازی ئەو حاجیانەی بۆزیارەتی
کوێستانەکانم بە زیکە زیکی زیکریان
وەک هەنگ خەریکی دزینی خونچەن ،

من بە بازووێک و لەپێکی سستەوە
بە قوتیەک ئاوێتەو خامێکی پیرەوە 
تەنها خەریکی بەرگری کردنم لە کەلەپورەکانەوە ،

ژێی دەنگم قەوزەی گرتووە
هێزی بازوو و پەنجەم سست بووە
ئەندێشەی ماندووم لەنگەری گرتووە ،
وەك دارەدەستەیەك چیترم نەگوتووە .

قلــــــێ ✍️
٢ / ٥ / ٢٠٢٦  _ هەولێر by @qle_202
4
5 months ago
Download
ڕووخانی بتەکان 🔨🗿
ـــــــــــــــــــــــ

بە تاوانی شکاندنی بتەکان
خەریك بوو ئاگرێک بەربێتە گیانی إبراهیم
خودا و فریشتەکان فریای کەوتن ،
کاتێك من خەریکی شکاندنی
بتەکان بووم ،
هێزێک تاوی دەدا و سەقامگیری
دەروونمی دەشێواند ،
کە چارەگە سەدەیەك بوو 
بوونمی کردبوو بە کۆیلەی بتەکان 
ئەو بتانەی بە هووتافی باوی خۆیان
ڕۆشنایی ئەندێشەمیان 
تاریك و لێڵ دەکرد ،
تا ئێوارەیەکی ماندوو 
تیشکی ڕووناکی لە ئاسۆدا وون دەبوو ،
ئەو چەکوشـــە پۆڵاینـــەی 
دەستی کرد بە ڕوخـــــــانی بتەکـــان
دەمەو بەیانی
تیشکی خۆری زەردەپـــەڕ
دەیدا لە دیواری بتخــانـەکان ،
ئازادی وەك و هێرۆ و یاسەمین
چرۆی دەکـــــرد ،
بەڵام ڕاهیب و قەدیسەکانی
دەورووبەرم خەریکە وردە وردە
بە چڕنووکی تیژی دەستیان
شکۆڤەی گوڵکانم هەڵدەوەرێنن و
دەیانسوتێنن ، 
مارمیلکە و جورج ومار
قەد و لق و پۆپی گوڵەکان دەقرتێنن ،
مۆریانە و کرم و مێروولە
ڕەگ و ڕیشەیان هەڵدەتەکێنن ،
وەك هێمایەك بۆ زوهد و پیرۆزی خۆیان
نەخشی پیرۆز هەڵدەچنن ،
تا بیکەن بە هەوێنێك ،
بۆ ڕۆژی پاداشت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزێك ،
قوربانی من نەبۆ ڕۆژی قەرزە ،
نەبۆ پاداشتی فەرزە ،
قوربانی من نەبەرانە و نە جوانەگا ،
تەنها ڕووخانی بتە لە گۆمەڵگا ،

قلــــــــــێ ✍️
٢٠ / ١١ / ٢٠٢٥ by @qle_202
0
10 months ago
Download
ئێورەیەکی زەردەپەڕ 
باڵێ کێشابوو بەسەر باشوری وڵاتە 
لەتکراوەکەم ،
بە ڕۆشناییەکی کز وەک ئەوەی 
بەنێو تەمێکی چڕ تێپەڕێ 
خۆی دەخزاند بە شووشەی پەنچەرەی
تەڵخکراوی ماڵەکەم ،
وەكو جەندرمەیەك بێ مۆڵەت و
بێ لەدەرگادان
 وەك حەرەمسەرایەکی 
بێ پاسەوان ،
بیرۆکەی لابوو
بیرۆکەی داهێنان،
هەر کە زەردباوی خۆری لاوز
لە پشتی شاخە بێ پاسەوانەکان
وون دەبوو
دەرگایەك بۆ شەمشەکوێرەکان
واڵا دەبوو ،
بەڵام ئەم شەمشەمەکوێرانە هێندە
تەمەڵن
زیاتر لە گیانەورەکانی دەرووبەریان
بودەڵە ترن،
بەڵام لێزانتر و هۆشیارترن ،
بودەڵەکان نە خەریکی گۆرینی ژیانی خۆیانن
نەهیچی لێ دەزانن 
ڕقیان لە داهێنانە و دەستەوەسانن ،
بودەڵەکان وەك سەبای صالحان
چاوەڕێن لەستارێک
بۆ گرتنەوەی فاڵێک تا باوەش
بکەن بە چارەنوسێك ،
ئەمە بیرۆکەی شەمشەمەکوێرەک بوو
وەك مێژوو پێشتر پێی ئاشنابووین ،
کاتێك دووبارە زەردەپەڕی بەیانی 
بە توندوتیژیەکی بێ بەزییانە
وەك مێژوویەکی دووبارە خۆی تاو دەدا ،
بەسەر ئاپۆڕایەکی جەماوەردا
بەسەر سنگی ڕووتی کچێکی ئەتکراودا
بەسەر پشتی منداڵێکی خنکێنراودا
بەسەر ملی باوکێکی سەربڕاودا
بەنێو گەڵای دار زەیتونێکی بڕاودا
بەنێو دووکەڵێکی نەوتاویدا
بەنێو شارێکی زەفتکراودا
هەوڵی سڕینەوەی نەخشەیەکی دەدا !
ئەمەیان بیرۆکەی قەلەڕەشێك بوو
لەنێو وڵاتە بێ نەخشەکەدا .
قلـــــــــــــێ ✍️
١٣ / ١١ / ٢٠٢٥

هەولێر / شەقامی ١٢٠ مەتری by @qle_202
0
10 months ago
Download
کاتێک بڕیار دەدەین بەدکار نەبین ئەگەر دژی بەرژەوەندیەکانمان بێت ئەوکات باش دەزانین - بەئازادی دەجولێینەوە by @qle_202
14
2 years ago
Download
×

Download all media on this page

Photos Videos
back to up